1 دقیقه خواندن
12 May
12May

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت بە دەستی ھێزەکانی رژیم. 



ھێزە چەکدارەکانی رژیم لە ناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی مانگی ئەیار، لاوێک بە ناوی کامران مەولانیا خەڵکی ئاوایی گەوەلان سەر بە شاری سەردەشت لە نزیک پاسگای بەردەپان کە خەریکی کۆڵبەریی بوو، بە بێ ھیچ ئاگادار کردنەوەیەک داویانەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی گوللە و کوشتوویانە.