1 دقیقه خواندن
01 May
01May

عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵە: 


ئەوڕۆ یەکی ئەیار، ڕۆژی جیھانی کرێکارە. بە ھۆی پەتای کڕۆناوە ھەموو کرێکاران و لایەنگرانی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە ماڵەکانی خۆیان یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە.

  ھەر ئێستا بە دەیان ملیۆن کڕێکار بێکار بوون و خۆیان و بنەماڵەیان بۆ بژیوی ژیانیان لە دڵەڕاوکێدا دەژین.  ئەو دیاردەی کە ھەموو کۆمەڵگای بەشەری گیرۆدەی بووە، بۆ دەبێ باری ھەرە قورسی بکەوێتە سەر ژیانی کرێکاران و خەڵکی کەمدەستی کۆمەڵگا؟ ئایا جیا لەوەیە کە سیستەمی بەڕێوەبەری جیھان سەرەرای ھەموو پێشوەچونەکانی عیلم و تیکنیک، گەندەڵ، ناکارا و دژ بە ئاواتەکانی خەڵکی بەرھەمھێنەر و چەوساوەیە؟ 

  کڕێکارانی کوردستانیس بە کوڵەمەرگی و نەداری پێشوازی لە یەکی ئەیار دەکەن، کڕۆنا دەریخست کە ئەو نەزم و نیزامە لەرزۆک، بێڕەحمەو، لە بەرژەوەند و پارێزگاریی ئینسانەکاندا نییە.

  با لە یەکی ئەیاردا جارێکی دیکە ھاوپەیمانیمان نوێ بکەینەوە بۆ دژایەتی و گۆڕینی سیستەمی دژ بە  ئازادی و دادپەروەری. دنیای دوای کڕۆنا بێ ئەوە کە بەر بە ھەوسارپساویی سەرمایەداری بگرێ، ناتوانێ سەقامگیر و لە بەرژەوەندیی بەرھەمھێنەران و خەڵکی ئازادیخوازدا بسوڕێ. 

  پیرۆز بێ یەکی ئەیار و ھاوپشتی چەوساوەکانی جیھان