1 دقیقه خواندن
26 Apr
26Apr

پەیامی ئەفشین حوسین پەناھی دوای ئازاد بوونی لە زیندان 


ئەمڕۆ پاش نزێك بە سێ ساڵ ئازاد كرام 

ئەگەرچی ئازادبوونەكەم مەشرووتە و بە بارمتەیە ، بەڵام لەم كاتەدا ئازاد بوونم دڵخۆشی دەبەخشێتە بنەماڵەكەم ، بە تایبەتی دایك و باوكم .

لە ماوەی ژیانمدا سەرجەم 8 ساڵ زیندانی كراوم، هەمیشەش ئەو حوكمانەی كە بە سەرمدا سەپاوە بە ناڕەوام زانیوە، بەڵام ئەوە چارەنووسی ژیانم بووە ، 

هەم خۆم و هەم بنەماڵەم هەموو كاتێك خۆمان بە خزمەتكاری خەڵك زانیوە و دەزانین و لەو پێناوەشدا هەرچیمان بە سەر هاتبێ و بە سەر بێت بە شانازی دەزانین .

جێ خۆیەتی سپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەو ئازیزانە بكەم كە لەم ساڵانەدا تێكۆشان بۆ ئەوەی من ئازاد بكرێم ، چ ئەوانەی سەنەدیان بۆ دانام ، چ ئەوانەی بە هەموو شێوەیەك خۆیان ماندوو كرد ، سپاسیان دەكەم و زۆریان لێ مەمنوونم .

پەیام و تلفوونی پیرۆزبایی زۆرم بۆ هاتووە ، لێرەوە سپاسی ئێوەش دەكەم ، هیوادارام هەموو زیندانیان ئازاد بن ، یەكێك لە ئەركەكانی داهاتووم پشتیوانی بەر دەوامە لە زیندانیان و بنەماڵەكانیان .

بژین و سەرفەراز بن ، بچووكی ئێوە _ ئەفشین حوسەین پەناهی