1 دقیقه خواندن
19 Apr
19Apr


خۆکوژی ژنێکی ۱۹ ساڵان لە شاری "سەقز"


ڕۆژی جومعە، بەرواری ۲۹ی خاکەڵێوەی ساڵی ۱۳۹۹ #ژنێکی گەنجی ۱۹ ساڵە لە شاری سەقز کۆتایی بە #ژیانی خۆی هێنا. 


"ئەفسانە ڕەحیمی" خەڵکی گوندی "مەرخوز"ی  سەر بە شاری سەقز بووە کە ڕۆژی هەینی کاتژمێر ۲ی پاشنیوەڕۆ #کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

تا ئێستا هۆکاری #خۆکووژییەکە  نادیارە، بەڵام کەسانی نزیک لە "ئەفسانە ڕەحیمی"  دەڵێن هۆکاری خۆکووژییەکە کێشەی #بنەماڵەیی بووە.


 بە پێی ڕاپۆڕتی کوردپا، لە ساڵی ۲۰۱٨ کۆی ۱٤۰  #ژنی کورد لەکوردستانی ئێران کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە، ۲۱ کەس لەم ئامارە خۆیان سوتاندووە.


#ژن

#خۆکوژی