1 دقیقه خواندن
03 May
03May
  • بریندارکردنی ھاوڵاتیەک لە سەقز بە بیانووی رۆژوو نەگرتن


    ھاوڵاتیەکی خەڵکی شاری سەقز بە بیانووی رۆژوو نەگرتن لە لایەن کەسێکی ئیسلامی توندئاژۆ بە چەقۆ ھێرشی دەکرێتە سەر و بریندار دەکرێ.


    رۆژی رابردوو شەممە ١٣ی مانگی گوڵان، ھاوڵاتیەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئێقباڵ عەلینژاد بە بیانووی ئەوەیکە رۆژووی نەگرتووە و لە پێش چاوی خەڵک خواردەمەنی خواردووە، لە لایەن کەسێکی ئیسلامی توندئاژۆ بە ناوی پەیمان غەفاری کە لە سەرەوە عەکسەکەی دانراوە، بە نیشانەی جیھاد لە رێگای خودا بە چەقۆ ھێرشی دەکرێتە سەر و بە توندی بریندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت