1 دقیقه خواندن
09 Mar
09Mar

لە ماوەی چل ساڵی رابردوو، خەڵکی ئێران وەها هەلس‌وکەوتی دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامییان ناسیوە کە بە هەر ئاکارێکی ئەو رژیمە دەزانن بارودۆخی دەسەڵات چییە و چونە ولە چ حال و هەواێکدایە. هەر کات باسیان لە بوژاندنەوەی ئابووری کردوە،  هەموان هەستیان کردوە کە کێشە و گرفتی زیاتر یەخەی خەڵکی ئیران دەگرێت. ئەگەر باسیان لە دەسەڵات و هێزی سپا کردبێت خەڵکی ئێران خۆیان بۆ شەڕ و گەماڕۆی ئابووری زیاتر ئامادە کردوە. بەڵام گرنگتر لە هەموو ئەمانە ئەوەیە هەر کات ماشینی سێدارەی رژیم کەوتبێتە خۆ، خەڵک زانیویانە کە رژیم هەست بە مەترسی گەورە دەکات بۆ داپوشینی ئەو مەترسییە وەها نیشان دەدات کە هەموو شت لە ژێر کونترۆڵی خۆیدایە و هیچ ترسێکیان بە وتەی خۆیان لە دوژمنان نییە و هەموو شت لە ژێر کونترۆڵیانی ئەواندایە.ئەم رۆژانە کە تیرۆریستەکانی رژیمی ئیسلامی ناوە ناوە لە وڵاتانی ئەورووپایی دەگیردرێن و زیندانی دەکرێن، رژیمی ئیسلامی تێدەکوشێت بە کەلک وەرگرتن لەو گروگانە بێتاوانانەی کە هەر کامیان لە روانگەی زانستیەوە لە ئاستێکی باڵادان بۆ ئاڵ‌وگۆر لەگەڵ تیرۆریستە بەکرێگیراوەکانی ئاڵ و گۆڕ ئەنجام بدات و لەم دواییانە ناوی "ئەحمەد رەزا جەلالی" کە لەلایەن رژیمەوە دەستگیر کراوە، زیاتر لە هەموو کەس باسی لێکراوە، بەڵام تا ئێستە وڵاتانی ئورووپایی نەیانویستە لەگەڵ بالوێزی تیرۆریستی رژیم کە بە تومەتی بومبدانان لە وڵاتانی ئورووپا دەزگیر کراوە و تا ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوەی دادگایی کردنی بۆ بەدواداچوونی ئەم تومەتە بەرێوە چوە بەڵام بالوێزی رژیمی ئیسلامی ئامادە نەبوە بەشداری هیچ کام لەو کۆبوونەوانە بکات. رەنگە بەو هیوایە بێت کە فەرماندەو پشتیوانەکانی لە ئێران بتوانن ناوبراو لەگەڵ "ئەحمەد رەزا جەلالی" یا رەنگە کەسانی دیکە بگۆڕنەوە و لە مەحکوم بوون لە دادگایی ئورووپا رزگاری بێت.بەڵام ئێستا وڵاتانی ئورووپایی ئامادە نین وەها بازرگانیەک لەگەڵ رژیم ئەنجام بدەن، لانیکەم تا ئێستا، بەڵام رژیمی ئیسلامی تێکوشاوە بە هەرەشە کردن چاوترساندنی وڵاتانی ئورووپایی بە ئێعدام کردنی "جەلالی" و کەسانی دیکە، ئەوان ناچار بکات لەگەڵ رێ بکەون و ئاڵ‌و گۆڕ ئەنجام بدەن. هەر لەم پێوەندەدا و بە ئێعدام کردنی " رۆح و ڵڵا زەم" هاوکات لە چاوترسێن کردنی رێفورمخوازانی ناوخۆیی، هوشدار و گوشارێکیش بێت بۆ سەر وڵاتانی ئورووپایی کە ئەوان بکێشێتە پای مێزی دانوستان.رژیمی ئیسلامی رەنگە وەک جاران هێزەکانی خۆیی راستەوخۆ لە وڵاتانی دیکە بۆ کاری تیرۆریستی وەگەڕ نەخات، چونکا ئێستا شێوەی تیرۆرەکان گۆڕدراوە و لە تیرۆرە نوێکان رژیم کەلک لە مافیا و مرۆڤ کوژەکانی وڵاتانی ئورووپایی و دیکە وەردەگرێت. رژیمی ئیسلامی بە بوونی گەماڕۆکان و گوشاری ئابووری کە کەوتوەتە سەر شانی خەڵکی ئەو وڵاتە، پولەکانی خەڵک بۆ تیرۆری نەیارانی دەنێرێت بۆ تیرۆریست و مرۆڤ کوژە نیودەولەتیەکان، تا ئەوان بە نوێنەرایەتی لە رژیمی ئیسلامی ئێران تیرۆر و گروگانگیری بکەن و ئەنجامی بدەن. نموونەی بەرچاوی ئەم شێوە لە کارکردنە دزینی "حەبیب ئەسود" لە تورکیە لەلایەن قاچاخچیەکان و دانەوەی بە رژیمی ئیسلامی ئێران بوو.هەموو ئەم شتانە و شاهیدانە نیشان دەدەن کە رژیمی ئیسلامی ئێران خۆیی لە مەترسیەکی گەورەدا دەبینێت و بۆ رزگار بوون لەو کێشانە خۆیی لە هەموو شتێک و سەر شێتانە وەردەدات و لە هەر چەکێک بۆ خۆ دەربازکردن کەلک وەردەگرێت. بەڵام لە روانگەی منەوە، چیدی کاتێکی وها بۆ رژیمی ئیسلامی ئێران نەماوەتەوە کە ئەم شتانە بتوانێت یارمەتیان بکات، چونکا هەموو جیهان ئەم شێوە لە کارکرد و تاکتیکی رژیمیان ناسیوە و چیدی ناکەونە داوی ئەو شێوە کارانەوە