1 دقیقه خواندن
13 Dec
13Dec

 

شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوێکدا تاوتوێی پێویستی پێکھێنانی یەکێتی نەتەوەیی کوردیان کرد

دواینیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد لە ناوەندی سەرکڕدایەتی کۆمەڵە لە بانەگەورە و لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵە کۆبوونەوە

شاندەکەی کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەمووس، ھاوسەرۆکی کەنەکە و هەریەک لە شەھلا حەفید جێگری ھاوسەرۆکانی کەنەکە، زەینەب مستەفا و شۆڕش خدر ئەندامانی کەنەکە و فەرھاد دۆسکی نوێنەری کەنەکە لە کوردستانی باشوور، لە لاین شاندی کۆمەڵەوە پێشوازیی کران

شاندی کۆمەڵە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان: ڕەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەریەکە لە عوسمان خەلیلی ،خەلیل دەشتی، عەتا ناسر سەقزی ونەوید میھراوەرئەندامانی ھەیێەتی ئێجرایی و عەلی خۆش نمەک و ئەمجەد حسێن پەناھی لە کادرانی کۆمەڵە

هەر دوو شاند لە گفتووگۆێکی هاوڕێیانە دا تیشکیان خستە سەر مەترسیەکانی سەر بزووتنەوەی کورد و هەلوومەرجی کوردستانیان تاوتوێ کرد

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا لە سەر بەستنی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی کە هەموو کورد تێدا خۆی ببینێتەوە هاوڕاو هاودەنگ بوون