کوژران و بریندارکردنی دوو کۆڵبەر لە قتوور و بانە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی ھەتاویی، هێزەکانی رژیمی کۆماری ئێسڵامی ئێران لە سنووری قتوور تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سیاوەش کورەسنی خەلکی ئاوایی راویان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران گیانی بەخت کردووە .
شایانی باسە ئەو کۆڵبەر ئەندامی شورای گوندی راویان بووە.
لە لایەکی دیکە و ھەر سەرلەبەیانی هێزەکانی رژیم لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەیوب حوسێنی بەتوندی بریندار بووە.
ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناخۆشخانەی شاری بانە کراوە.
[2.11., 14:06] Peyman: کوژران و بریندارکردنی دوو کۆڵبەر لە قتوور و بانە