1 دقیقه خواندن
31 Oct
31Oct

کوژران و برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیمی تورکیە


بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنووری ناوچەی سۆما لە شاری ورمێ تەقەیان لە پۆڵێک کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کردووە و بەو هۆیەوە دوو برای کۆڵبەر کووژران و بریندار بوون.

دووبراکە ناویان موسڵیح و موسلیمە. موسڵیح گیانی لەدەستداوە و موسڵیم بریندار بووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی کوران لە ناوچەی سەرویی سۆما بوون.