1 دقیقه خواندن
01 Feb
01Feb

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ھێزەکانی رژیم لە بانە




بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی رێبەندان، کۆڵبەرێک لە سنووری شاری بانە لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا.
شوناسی ئەو کۆڵبەرە ھاشم حسەینی کوڕی عوسمان و خەڵکی ئاوایی مەنجیلان سەر بە شاری بانە بووە و لە سنووری ھەنگەژاڵ بە شێوەیەکی جینایەتکارانە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە