1 دقیقه خواندن
07 Feb
07Feb


کردی/فارسی


شکۆدار بێ ٢٦ی رێبەندان، رۆژی کۆمەڵە

 

پەنجا ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێدەپەرێ کە کۆمەڵێک خوێندکاری کورد لە زانکۆی تاران و بە نهێنی بەردی بناغەی رێکخراوێکی "مارکسیستی"یان خستە سەر یەک


سەرەرای جۆش و خرۆش و ویست  و ورەی شۆرشگێرانەی دامەزرێنەرانی لاوی کۆمەڵە، نەیاندەزانی کە بەو هەمووە سەرکووت و داپڵۆسین و کەشی پۆلیسیی داسەپاوی ساواک و نیزامی ستەمکاری پاشایەتی، پاش ٩ ساڵ خۆیان و رێکخراوەکەیان دەبنە رێنیشاندەر و رێبەر و رچەشکێنی رەوتێکی بەرینی کۆمەڵایەتی لە کوردستان کە مژدەبەخشی دەستپێکی قۆناغێکی نوێی خەبات دەبن لە بزووتنەوەی کوردستاندا. دەزگای ساواکی  حکوومەتی پە‌هلەوەی سەرەرای دەستبەسەر کردنی بەشێکی بەرچاو  لە رێبەران و کادر و هەڵسووراوانی کۆمەڵە نەتەنیا نەیتوانی دەستی بە هیچ نهێنی و پێوەندییەک رابگا، بەڵکوو تەنانەت نەیتوانی ببێتە بەربەست و رێگر لەسەر رێگای چالاکی و گەشە و باڵاکردنی ئەم رەوتە تازەدامەزراوە. هاورێیانی کۆمەڵە لە زیندان لەگەڵ روانگە و بیرورای چریکە فیداییەکان و سیاسەتی سازشکارانە و خۆبەستەوەدەری توودەییەکان لە ململانێ دابوون و، لە قارەمانەکانی خۆراگریی نێو زیندان بوون.لە دەرەوەی زیندانیش بە روانگەیەکی رەخنەگرانەوە دەیانروانییە جیلی پێشووتری تێکۆشەرانی کورد و رێبازی ئەو کاتی بزووتنەوەی کوردستانیان هەڵدەسەنگاند و لە بزووتنەوەی کوردستاندا  هەڵگری پەیامێکی نوێ بوون. خوازیاری یەکسانی و بەرامبەری نێوان ژن و پیاو لە هەموو بوارەکاندا بوون و لەسەر پێویستی پشتیوانی لە چەوساوەکان و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکان و، لەسەر ماف و سەنگی جەماوەری خەڵک بۆ بەرێوەبردنی کۆمەڵگا لە شار و دێهات پێداگر بوون. لە هەمان ساڵی یەکەمی پاش رووخانی حکوومەتی پەهلەویدا پێشرەوی داهێنان و خۆراگریی رێکخراوی جەماوەری بوون بەرامبەر بە نیزامی کۆنەپەرست و سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی.کۆمەڵە پێشەنگی هەموو خەباتە جەماوەری و مەدەنییەکانی ئەو کاتی کوردستان بوو و رابەرایەتی هەموو رووداو و پێشهاتە گرینگە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکانی کرد و ناوەرۆک و سیمایەکی نوێ و پێشکەوتنخوازانەی بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بەخشی. گەلێک شانۆی پرشکۆی خۆراگریی جەماوەری وەک "کۆچی مێژووی مەریوان"، مانگرتنی خەڵکی سنە، رێپێوانی خەڵکی سنە بەرەو مەریوان، گرتن و داخستنی جادەی نێوان کرماشان بۆ سنە لە لەشکری ئەرتەش لە رێگای بەربەستی مرۆیی، خەبات و بەربەرەکانێی سیاسی بەرامبەر بە رەوتی بنیادگەرای ئیسلامی و پاشەکشەپێکردنیان لە هەموو شار و دێهاتی کوردستان، بەرێوەبردن و ئیدارەکردنی شار و دێهات بە بەشداری جەماوەری خەڵک، رێکخستن و سازدانی خۆراگری چەکدارانە لە هەموو کوردستان بەرامبەر بە لەشکرکێشی و پەلاماری چەکدارانەی ئەرتەش و پاسدارانی ئیسلامی بۆسەر کوردستان، هەموو ئەوانە لایەن وروخساری مرۆیی و ئینسانی، جەماوەری ،پێشکەوتنخوازانە و ئەمرۆیی و ئازادیخوازانەی بزووتنەوەی کوردستانیان بەرامبەر بە شەپۆلی تاریک پەرستیی ئیسلامی کە ئەوکات باڵی بەسەر باقی ناوچەکانی ئێراندا کێشابوو، بە شێوەیەکی روون وبەرچاو بەرجەستە کرد. بەڵێ کوردستان ئەو کات سەرەرای ئەوەیکە توانی بە کردەوە شێوازیی جیاو ونوێ لە بەرێوەبردن و ئیدارەی کۆمەڵگا بەرێوەبەرێ کە هەتا ئێستاش مایەی ترس و نیگەرانی کۆماری ئیسلامییە،بەڵکوو توانی وەک ئاڵترناتێڤ و جێگرەوەیەکی پلۆلار و دێمۆکراتیک و سێکۆلار بەرامبەر بە دەسەڵاتی خومەینی و رژیمی ئیسلامی بێتە مەیدان.کۆمەڵە سەرەرای ئەوەیکە خۆی هەنگاو بە هەنگاو لە رەوتی ئەو خەباتەدا گەشەی دەکرد و جار لە گەڵ جار خاراوتر و بە ئەزموونتر دەبوو، وەک پێشەنگی ئەو بزووتنەوەیە  لە رابەرایەتی کردنی رووداوەکانی ئەو سەردەمدا دەور و رۆلێکی 

بەرچاو و کاریگەری هەبوو


ئێستا کە ٤١ ساڵ بەسەر دەستپێکی خەباتی ئاشکرا و جەماوەریی  کۆمەڵە لە کوردستان تێدەپەرێ، سەرەرای هەوراز و نشێو و بەلارێدا چوون و لادانەکان، ناوی کۆمەڵە هەروا ئاوێتەی جووڵانەوە کۆمەڵایەتییەکان، داهێنان و خۆراگریی جەماوەری و راستگۆبوون لەگەڵ جەماوەری خەڵک و رێکار و شیوازە جۆراوجۆرەکانی خەباتی مەدەنی بووە و لێکهەڵپێکراون. ئێمە دەتوانین بە سەربەرزییەوە بڵێین کۆمەڵە و روانگە و بنەما سەرەکییەکانی جێی پەسندی بەشێکی بەرینی خەلکی کوردستانە و لە نێو رێگا و شێوازە جۆراوجۆرەکانی خەبات و بەرەنگاری کۆمەڵایەتی و سیاسی 

ئەو کۆمەڵگایەدا رەگ و ریشەی داکوتاوە


پێویستە بە رۆشنی بڵێین لە کاتێکدا ئەم رەوتە فیکری و کۆمەڵایەتییە تەمەنی پەنجاساڵەی تێپەر دەکا، لە ئێستا دا ئێمە ئەو رەوتانەی کە لە ژێر ناوی کۆمەڵە  خەریکی کار و چالاکین،وەڵامدەرەوەی چاوەروانییەکانی جەماوری خەڵک نین.بۆیە لە هەل و مەرجی ئێستادا ئەرکی گرینگ و سەرەکی ئێمە پرکردنەوەی ئەو بۆشاییەیە


لەم بارودۆخەدا کە ئێران لەبەردەم رەوتی گۆرانکاریی جیددی دایە و بزووتنەوەی جەماوەری بە ئامانجی لادانی ئەم دەسەڵاتە هاتۆتە مەیدان، لە کاتێکدا کە بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا کوردستان پیشەنگی خەباتی مەدەنی و هاوپشتی و یەکگرتوویە و، هەروەها سەلماوە کە کۆماری ئیسلامی پاش ٤١ ساڵ و سەرەرای لەشکرکێشی و داگیرکاری، سەرکووت و داپڵۆسینی درندانە و بێ بەزییانە، بە کوشتار و ئەشکەنجە و ئێعدام و سێدارە، هەرگیز نەیتوانی کوردستان بە چۆکدا بێنێ و پێوەندی خەڵک و حیزبە سیاسییەکان بپچرێنی، بە ئاشکرا و بە روونی دەبینین کە هەتا ئێستاش کوردستان لە بیرورای گشتی جەماوەردا و لە بەرچاوی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیدا رەوایی و مافەکانی حاشاهەڵنەگرە و کوردستان وەک هەمیشە سەنگەر و مەتەرێزی سێکۆلاریزم و ئازادیخوازییە


بەلەبەرچاوگرتنی ئەو راستیانەی سەرەوە کۆمەڵە گەلێک ئەرکی قورس و گرینگ و نوێی لەسەرشانە.ئێمە بۆ جارێکی تریش لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی نوێ داین،سەر لە نوێ و جارێکیتریش چاوەروانییەکانی جەماوەر لە کۆمەڵە چۆتە ئاستێکی بەرزتر لە جاران، هەر بۆیە پێویست و گرینگە سەرخەتی سیاسەت و بۆچوون و هەڵوێستەکانی خۆمان بە رۆشنی باس بکەین


لەم رۆژە پر لە شانازی و پرشکۆیەدا و لە یادی پەنجا ساڵەی کۆمەڵەدا رادەگەیەنین کە ئامانجی سەرەکی و لە پێشینەی ئێمە هەر وەک رابردوو پشت بەستن بە بزووتنەوەی جەماوەری، ئەزموون وەرگرتن لە خەباتی مەدەنی ئیستای کوردستان و گەشەپێدان و بردنەسەری ئاستی ئەم لێهاتوویی و داهێنانە وپشتوانی و بەهێزکردنی هەڵسووراوان و چالاکانی ئەم بوارەی خەبات و، پشتگیری کردنی رەوتی دێموکراسی و ئازادییە سیاسیەکان و گەشەپێدان و بە هێزکردن و تۆکمەکردنی هێزی پێشمەرگە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بەرگریکردنی روون و ئاشکرا لە مافی چین و توێژی چەوساوە و زۆرلێکراو و، کار وچالاکیی چروپر لە پێناو بەهێزکردنی رەوتی سۆسیالیستی لە کوردستانە. پشتیوانیکردن و تێکەڵاوبوون لە گەڵ رەوتی پێشکەوتنخواز و بیرورای پێشەنگ و پێشرەو ئەرکی ئێمەیە. وەک هەمیشە خەباتکار و پشتیوانی لێبراوی مافەکانی ژنان و بزووتنەوەی بەرابەریخوازی ژنانی کوردستان بەرامبەر بە سوننەت و داب ونەریت و بیر و روانگەی دژەژن دەمێنینەوە


لێرەدا پێویستە بڵێین سەرەرای پێوەندیی رێکخراوەیی و حیزبی لەبیرمان ناچێتەوە کە لە خوڵقاندنی ئەم مێژووەدا هەموو هاورییانی رەوتی کۆمەلە دەور و نەقش و سەنگ و قورساییان بووە، بۆیە ئەمرۆش لە کاتێکدا ئێمە دیالۆگ و پێوەندی خۆمان لەگەڵ ئەم ئاڵقەیە پەرە پێدەدەین، داواکارین ئەوانیش یارمەتیدەر و پاڵپشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بن. ئێمە نەک هەر لەگەڵ ئەو هاورێیانە، بەڵکوو لە گەل هەموو لایەنەکانی کۆمەلە خوازیاری هاوئاهەنگی و پێوەندی نزیک و رەخساندنی بەستێن و بواری هاوکاری و چەترێکی هاوبەشین. ئێمە بە تێگەیشتن و هەستکردن بەو هەل ومەرجە هەستیارەی ئێستا هەروەک رابردوو بە هەموو هێز و توانی خۆمانەوە لە پێناو هاوکاری و هاوخەباتی لە گەل هەموو حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەموو بوارەکاندا  تێدەکۆشین. ئێمە تێدەکۆشین ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پێناو دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاری و دێمۆکراسیخواز لە گەل باقی  ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە پێوەندی و دیالۆگێکی چروپر و جیددی دابێ و بێتە ئامرازێکی گرێنگ لە پێناو وەدیهێنانی وەها ئامانجێکدا


لەم رۆژەدا بە پێزانینەوە رێزدەگرین لە ئەرک و ماندووبوونی هەموو ئەو پێشمەرگە وتێکۆشەرە نهێنیانەی کە رۆژێک لە رۆژان لەو ریزەدا خەباتیان کردوە و خۆراگریان نواندووە.سلاو دەنێرین بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان و خەبات و خۆراگرییان بەرز دەنرخێنین

وێرای سڵاو لە بنەماڵەی هەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە پێیان دەڵێین رۆڵەکانی ئێوە سەرقافڵە و پێشەنگی خەبات لە پێناو رزگاریی لە کۆت و بەند و ستەم بوون و وەک ئاڵاهەڵگرانی مەشخەڵی رووناکی لە دڵی بەملیۆن خەڵکی کوردستاندا دەژین. جارێکتر پەیمانتان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا وەدیهێنانی ئامانج و ئارەزووەکانیان لە خەبات بەردەوام دەبین


بژی ئازادی و سۆسیالیزم

سەکەوێ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان

برووخێ رژیمی سەرکوتگەری ئیسلامی ئێران

سەرکەوتوو بێ هاوپشتی و یەکێتی جەماوەری

 

 

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان

٥ی فێورییەی ٢٠٢٠ی زاینینی

١٦ی رێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی

 

................


پر شكوه‌ باد ٢٦ بهمن، روز كومه‌له

 

پنجاه‌ سال از بنیاد نهادن مخفیانه‌ جریانی با باورھای ماركسیستی، از سوی تعدادی دانشجوی كرد در تهران، میگذرد


بنیانگداران جوان آنزمان با همه‌ شور انقلابی و عزم و اراده‌ای كه‌ داشتند، نمیدانستند كه‌ علیرغم خفقان ساواك و رژیم ستم شاهی، پس از نه‌ سال، خود و سازمانشان، هدایت كننده‌ جریان اجتماعی وسیعی در كردستان خواهند بود کە نوید دورەای نوین در جنبش کردستان را با خود بە ھمراە میاورد. ساواك شاه‌ علیرغم دستگیری بخش وسیعی از رهبری و کادرھا، نتوانست نه‌ از پیوندشان با این سازمان سر دراورد و، هم نتوانست‌ مانع فعالیت و رشد این جریان گردد

 

رفقای کومەلە در زندان با تفکر چریكهای فدایی خلق و سیاست سازشكارانه‌ و وابسته‌ توده‌ایها، در نبرد و از سرامدان مقاومت زندان بودند. در خارج زندان نیز نسل پیشین فعالین كرد و مشی انزمانی جنبش كردستان را مورد نقد قرار میدادند و حامل پیامی نوین در این جنبش بودند. بر مساوات میان زن و مرد در همه‌ شئون، لزوم دفاع از استثمار شدگان و برقراری عدالت اجتماعی و ازادیهای مدنی- سیاسی و حق و رای مردم در اداره‌ جامعه‌ در شهر و روستا، پافشاری نمودند. در همان یكسال اول پس از سرنگونی رژیم شاه‌، كردستان پیشرو ایده‌ و مقاومت سازمانیافته‌ مردمی در برابر نهضت ارتجاعی و سركوبگر جمهوری اسلامی بود. كومه‌له‌ در راس همه‌ مبارزات مردمی ان دوران بود و تمام حوادث مهم و اجتماعی را رهبری نموده‌ و سیما و محتوای نھضت رھایی كردستان را، رنگ و رویی نوین بخشید. نمایشات باشكوه‌ مقاومت مردمی چون كوچ مریوان، تحصن مردم سنندج، راهپیمایی سنندج به‌ مریوان، بستن جاده‌ كرمانشاه‌ سنندج به‌ روی ستون ارتشی با سپر انسانی، مبارزه سیاسی در همه‌ شهرها‌ با بنیاگرایان اسلامی و شكست انها، اداره‌ شهر و روستا با مشاركت مردمی، سازماندهی مقاومت مسلحانە سراسری در برابر یورش نظامی ارتش و پاسداران، همه‌ وهمه‌، جلوه‌های انسانی، مردمی، متمدن، مدرن و ازادیخواهانه‌‌ جنبش كردستان را، در برابر موج تاریك اندیش اسلامی كه‌ بر دیگر و اكثر نقاط ایران  سایه‌ افکبدە و بال كشیده‌ بود، ترسیم نمود. اری، كردستان توانست در ان دوره،‌ الترناتیو دمكراتیك، سكولار و پلورالی را در تقابل با حاكمیت خمینی و رژیم اسلامی به‌ نمایش دراورد و هم نوع دیگری از اداره‌ جامعه‌ ر،ا عملی نماید کە تاکنون نیز مایە ترس ارتجاع است. كومه‌له‌ در رهبری حوادث ان دوران نقش بزرگی ایفا نمود و هم خود پا به‌ پای این جنبش رشد کرد، ابدیده‌ و خارا گردید

 اكنون كه‌ ٤١ سال از اغاز فعالیت علنی و اجتماعی كومه‌له‌ در كردستان میگذرد، علیرغم افت و خیز و كجرویها، هنوز هم نام این جریان با جنبشهای اجتماعی، ابتكارات و مقاومت مردمی، راستگویی با مردم و روشهای مبارزه‌ مدنی، عجین شده‌ است. ما با غرور میتوانیم بگوئیم : جوهر اساسی و فلسفه‌ وجودی كومه‌له‌ برای بخش وسیعی از مردم كردستان، پسندیده‌ و در روشهای مقاومت و مبارزه‌ اجتماعی و سیاسی این جامعه‌، ریشه دوانده‌ است

  

در پنجاه‌ سالگی این روند فكری و اجتماعی و در موقعیت كنونی باید معترف بود كه‌ جریانهایی كه‌ به‌ نام كومه‌له‌ در فعالیت هستیم، هنوز  با انتظارات مردمی در شرایط كنونی، فاصله‌ داریم. مهمترین وظیفه‌ ما نیز، پر نمودن  این فاصله‌ است

 اكنون كه‌ ایران در مسیر تغییرات جدی و جنبش مردمی عزم به‌ كنار نهادن این رژیم، جزم كرده‌ است، در حالی كه جنبش كردستان در سالهای اخیر سرامد مبارزات مدنی و‌ همبستگی است، و نیز شاھدیم كه‌ جمهوری اسلامی در این ٤١ سال با وجود لشكركشی، سركوب خشن، قتل عام، شكنجه‌ و اعدامهای وسیع، هیچگاه‌ نتوانست كردستان را به‌ زانو دراورد و رابطه‌ مردم با احزاب سیاسی را قطع نماید، میبینیم كه‌ كردستان در انظار مردم و اپوزیسیون ایرانی نیز حقانیتش محرز  و كماكان سنگر پر تپش ازادیخواهی و سكولاریسم باقی مانده‌، همه و همه‌‌ این واقعیات وظایف مهم و نوینی را بر دوش كومه‌له مینهند.‌ ما بار دیگر در بوته‌ ازمایش تاریخی و اجتماعی نوینی قرار گرفته‌ایم، بار دیگر توقع و انتظارات مردمی رو بە کومەلە بالا گرفتە است، زیرا لازم است سرخط سیاست و جھت خود را بە روشنی  بیان کنیم

  در این روز پر افتخار و در پنجاە سالگی کومەلە اعلام میداریم کە: جھت اصلی و اساسی ما کماکان تکیە بر جنبش مردمی، درس گرفتن از مبارزات جاری مدنی در کردستان و ارتقای این ابتکارات و پشتیبانی و تقویت فعالان این جنبش، پشتیبانی از ازادیھای سیاسی و روند دمکراسی، تقویت نیروی پیشمرگ مردمی و ازمودە برای دفاع از جنبش رھایی کردستان، دفاع روشن از حقوق اقشار ستمدیدە و استثمار شدە و کار فشردە برای تقویت جریان سوسیالیستی در کردستان است. دفاع از و ھمراە بودن با ترقیخواھی و افکار پیشرو وطیفە ماست. مدافع پیگیر حقوق زن و ھمراە با جنبش برابری خواھانە زنان کردستان در مقابل سنتھا و افکار زن ستیز، پشتیبان و پایدار خواھیم ماند

 

ضروری است بگوئیم: نقش و جایگاە ھمەی رفقای طیف کومەلە را علیرغم ارتباط حزبی و تشکیلاتی، درک میکنیم و فراموشمان نمیشود کە در شکلگیری این تاریخ سھیم و پیشکسوت بودند، امروز صمیمانە از انھا درخواست میکنیم کومەلە زحمتکشان کردستان را پشتیبان و راھنما باشند، ما نیز دیالوگ و ارتباط با این طیف را افزایش میدھیم. نە تنھا با این رفقا بلکە با دیگر جریانات کومەلە نیز خواھان ھماھنگی، ارتباط فشردە و ایجاد زمینەھای اتحاد و ائتلاف ھستیم. ما موقعیت حساس کنونی را درک کردە و کماکان و با تمام توان برای ھمگرایی و ھمکاری احزاب کردستان ایران در ھمە زمینەھا، تلاش میکنیم. میکوشیم مرکز ھمکاری احزاب سیاسی کردستان ایران با اپوزیسیون ایرانی  رابطەای جدی و فشردە  در راستای شکل دادن بە یک ھمگرایی دمکراسی خواھانە در ایران، برقرار نماید و عاملی باشد برای تحقق چنین امر مھمی

  

در این روز از ھمە پیشمرگان و فعالین مخفی کە زمانی در این صف مبارزە نمودە و مقاومت کردەاند، قدردانی میکنیم. درود خود را نثار ھمە زندانیان سیاسی و مدنی کردستان نمودە و، سرسختی و کوشاییشان را ارج مینھیم

 با سلام بە خانوادە ھمەی جانباختگان کومەلە، میگوئیم فرزندان شما برافروزندە روشنایی و سرقافلە رھایی از بند و ستم بودند و در دل میلیونھا مردم کردستان جای دارند. بار دگر با شما عھد میبندیم کە در راستای تحقق ارزو و ارمانھایشان از پای ننشینیم

 

 

       زندە باد ازادی و سوسیالیسم

       پیروز باد جنبش رھاییبخش مردم کردستان

       سرنگون باد رژیم سرکوبگر و اسلامی ایران

       پیروز باد اتحاد و ھمبستگی مردمی


کمیتە مرکزی کومەلە زحمتکشان کردستان

 ٥. ٢. ٢٠٢٠ برابر با ۱٥ بهمن ۱۳۹۸