1 دقیقه خواندن
27 Aug
27Aug

 ژمارەی دەستبەسەر کراوانی سەردەشت گەیشتە ٦ کەس 



  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کەسی دیکە لە سەردەشت دەستبەسەر کراون و بە هەژمارکردنی ئەم دوو حاڵەتەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی سەردەشت بۆ ٦ کەس بەرز بوویەوە.


 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”ڕەحمەت محەمەدسولتانی“ و ”زانیار درماناوێ“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.


ڕۆژی ڕابردوو دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سەردەشتی بە ناوەکانی ”ئاکام حەسەن زادە“، ”ڕەحمان قادری“، ”خوسرەو جەهان ئارا“ و ”سەردار مەلا“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە ڕاگەیاندبوو.


 ئەو شەش هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.


 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زیاترە لە ١٠ کەس، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی ٦ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


◀️ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.