ڕێوڕەسمی ٨ی مارس لە شاری سنە بەڕێوەچوو
سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٦ی مارسی ۲۰۲۰ی زائینی لە شاری سنە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٨ی مارسی ڕۆژی جیهانی ژن لە بەرزاییەکانی گوێزەکوێرەی ئەو شارە بەڕێوە چوو
ئەم ڕێوڕەسمە کە لە بەرزاییەکانی گوێزەکوێرەی شاری سنە بەڕێوە چوو کە لە لایەن ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ئەوشارە سازمان درابوو و تێیدا سەدان کەس لە ژنان و پیاوانی یەکسانی خواز بەشداریان کرد
لە لایەن بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە سروودی شۆڕشگێڕانە خوێنرایەوە و بەشداربووان بە نووسینی پلاکاردی تایبەت بە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن و هەر وەها خۆشی و شادی و هەڵپەڕکێ ڕێزیان لە ڕۆژی جیهانی ژنان و ڕەوتی موبارزاتی یەکسانی خوازان بۆ گەیشتن بە مافی ژنان گرت