1 دقیقه خواندن
29 Aug
29Aug

ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی مەسعود قدیری ڕۆژی ۲٨/۰٨/۲۰۲۰ بەڕێوە چوو


ناوبراو له رۆژی شەممە ۲۲ مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۰ به هۆی ڕەتکرانەوەی داوای پەناخوازیەکەی لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی وڵاتی سویس، دەستی دایە خۆکوشتن.


کاک مەسعوودی قەدیری پەناخوازەکی خەڵکی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کۆردستان بوو ،که بۆ دۆزینەوەی ژیانگەیەکی هێمن لە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران هەڵاتبوو.

داوکارین لە ئیدارەی پەنابەرانی وڵاتی سویس ،له داوای پەناخوازی کوردانی ئەو بەشەی کوردستان به بەرچاوگرتنی دۆخی ڕاستەقینەی دانیشتوەکانی بکۆڵێتەوە .


بەس بە حاڵی خۆمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەم بەڕێزە دەکەین و هیوای تەندرووستی یان بۆ دەخوازین.

ڕۆحی شاد بێت


کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ،کومیتەی وڵاتی سویس