1 دقیقه خواندن
14 Jul
14Jul

⭕️چالاکێکی مەدەنی حوکمی 10 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوە


🔺زارا محه‌ممه‌دی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مه‌دەنیی خه‌ڵکی شاری سنه، له لایان لقی یه‌کی دادگای شۆرشی شاری سنه به سه‌رۆکایه‌تی قازی سه‌عیدی، به تۆمه‌تی پێکهێنانی دەسته و گرووپ دژی نیزام به دە‌ساڵ زیندان حوکم دراوە.


🔺 ئه‌مه له حاڵکێدایه هیچ به‌ڵگه‌یەک له لایەن دامودەزگا ئه‌منییه‌تیه‌کانەوە ڕادەستی دادگا نەکراوە و بەڵگەیێک بۆ سەلماندنی ئەم تۆمەتە له به‌ر دەستدا نیه.