1 دقیقه خواندن
01 Mar
01Mar


پەیامی هاوخەمی بۆ هاورێیان ئێدریس و عوسمان مۆرادی

بەرەبەیانی ئەمرۆ کاک سدیق مۆرادی ناسراو بە سدیقی حاجی عەلی باوکی هاورێ گیانبەختکردوو ئێقباڵ مۆرادی و هەروەها هاورێیانی خۆشەویستمان ئێدریس و عوسمان مۆرادی بە هۆی نەخۆشیەوە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک سدیق تێکۆشەرێکی زەحمەتکێش و ماندوونەناس بوو کە وەک زۆربەی ئەو باوکانەی رۆڵەکانیان لە پێناو بزاڤی رزگاریخوازانەی گەلی کورددا لە دەستداوە، سەربەرزانە ژیاو دوو کوری دیکەشی کادر و ئەندامی کۆمەڵەن. بێگومان یاد و ناوی ئەم کەسانە هەر لە دڵی تێکۆشەران و ئازادیخوازانی کوردستان دەمێنێتەوە

ئێمە وەک کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کۆمیسیۆنی دەرەوەی وڵات و هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە هاورێیان ئێدریس و عوسمان و سەرجەم باقی ئەندامانی بنەماڵەیان دەکەین و شەریکی خەمیانین

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان-کۆمیتەی سویس

٢٠٢٠.٠٣.٠١