1 دقیقه خواندن
25 Aug
25Aug

پەنابەرێکی کورد بۆئەوەی تەسلیم بەئێران نەکرێتەوە کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت

پەناخوازێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی مەسعود قادری رۆژی  23/8/2020 پاش ڕەتکردنەوەی دۆسیەی پەنابەریەکەی وئاگادارکردنەوەی بەوەی ڕەوانەی ئێران دەکرێتەوە،پەنا دەباتە بەر خۆکوشتن و خۆی دەخاتە بەر شەمەندەفەرێک.

مەسعود قادری پەناخوازێکی کوردەو ماوەی 2 ساڵە داوای مافی پەنابەری لەسویسرا کردوەو دانیشتوی کانتۆنی گڵاروسە،ناوبراو لە مانگی 6ی ئەمساڵ دۆسیەی پەنابەریەکەی ڕەت دەکرێتەوەو ئاگادار دەکرێتەوە کە تەسلیم بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە،بۆیە ئەویش لەترسی نەکەوتنە دەست هێزە ئەمنیەکانی ئێران پەنا دەباتە بەر خۆ کوشتن وخۆی دەکات بەژێر شەمەندەفەرەوەو یەکسەر گیان لەدەست دەدات.

هۆکاری خۆکوشتنەکەی مەسعود قادری تەنها ترس نیە لەهێزێکی داپڵۆسێنەر کەبەپێی سەدان ڕاپۆرتی دەیان دەزگاو ناوەندی نێودەوڵەتی دیار بەپێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئەشکەنجەو زیندان و ئیعدامکردنی چالاکوانانی سیاسی تۆمەتبار کراوە،بەڵکو هۆکارێکی تریشە کە زۆربەی پەناخوازانی کوردی رۆژهەڵات لەسویسرا پێوەی گیرۆدە بون و هۆکاری سەرەکی ڕەتکردنەوەی دۆسیەی داواکاری مافی پەنابەریەکانیانە،ئەویش ڕەوانەکردنی ئەو بەڵگەنامانەیە بۆ باڵیۆزخانەی سویسرا لەئێران کە تەسلیمی فەرمانگەی فیدراڵی کاروباری کۆچبەرانی سویسرا دەکرێت بۆ دڵنیابونەوە لە ڕاستی و دروستیان.پارێزەرێکی هاوکاری باڵیۆزخانەی سویسرا لەئێران کەبەرەچەڵەک فارسێکی ڕەگەزپەرستەو نزیکە لەسوپای پاسداران و ڕق وقینێکی تایبەتی لە کوردە،سەرجەم ئەو دۆسیانەی کە پەیوەستە بەکورد بە تەزویرکراویان لەقەڵەم دەدات،ئەو کەسە سەرەڕای بەدگومانکردنی کاربەدەستانی فەرمانگەی پەنابەری سویسرا لەدۆسیەی کوردانی رۆژهەڵات گومانی ئەوەشی لەسەرە کە کۆپی بەڵگەنامەکان تەسلیم بەدەزگا هەواڵگری و ئەمنیەکانی ئێران دەکات.