1 دقیقه خواندن
25 Nov
25Nov


وەفدێکی کانتۆنەکانی رۆژئاوا سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانیان کرد    


پێشنیوەرۆی دوشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی ھەتاوی — ٢٥/١١/٢٠١٩، وەفدێکی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان سەردانی مقەڕی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسلێمانی کرد

وەفدی میوان بەسەرپەرستی بەرێز مەسعود حەسۆ نوێنەری کانتۆنەکانی رۆئاوا و بەیاوەری بەڕێزان ھوشەنگ دەروێش و فەتحوڵا حسێنی لەلایەن وەفدی کۆمەڵە بەسەرپەرستی ھاوڕێ عەتا ناسرسەقزی بەرپرسی پەیوەندییەکان و ھاوڕێ رێباز تورجانی ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسلێمانی پێشوازییان لێکرا

لە دیدارەکەدا قسەوباسێک لەسەر بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە و بەتایبەتی رۆژھەڵاتی کوردستان کراو وەفدی میوان پشتیوانی خۆیان و کوردانی رۆژئاوایان بۆ خۆڕاگری خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان دوپات کردەوە

لەکۆبونەوەکەدا ھەردولا پێویستیی یەکگرتویی و یەکدەنگی زیاتری نێوان حیزبەکانی کوردستان بەگرنگ وەسفکرد و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا کردەوە


2019/11/25/