1 دقیقه خواندن
02 Mar
02Mar


وڵاتی سویس ڕێ و شوێنەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر دەکاتەوە

پاش بەرزبوەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ۲٤ کەس و بونی سەدان کەس لە کەرەنتێنەکاندا ەژێر چاودێری پزیشک

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فەرمانگەی تەندرووستی فیدراڵی سویس دۆخی کەمپینەکەی لە هێڵی زەردەوە بەرز کردەوە بۆ هێڵی سور و چەند ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد٫لە ڕێنماییە نوێکەدا داوا دەکات واز لە تەوقە کردن بهێنن و کلینس فڕێ بدرێتە تەنەکەی زبڵی داخراوەوەو لەهەر حاڵەتێکی گوماندا پەیوەندی بکرێت بە پزیشکەوە!

کەمپینی بەم شێوە خۆمان دەپارێزین تا ئێستا ٦ ڕێنمایی دەرکردوە

۱.دەست شۆردن بە شێوەیەکی جوان

۲.بەکارهێنانی کلێنکس یان پژمین لەنێوان قۆڵدا

۳.فڕێدانی کلێنس لە تەنەکەی زبڵی داخراودا

٤.تەوقە نەکردن

۵.مانەوە لە ماڵەوە لەکاتی هەست کردن بە نیشانەکانی توش بون٫وەک کۆکەو هەڵامەت

٦.پەیوەندی کردن بە پزیشکەوە بۆ دڵنیا بونەوە لەکاتی بونی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە