1 دقیقه خواندن
01 Jan
01Jan

 

🔺ورمێ؛ ژنێکی لاو ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


▪️ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ، ژنێکی لاو بە ناوی "زارا سابیری"، کچی "سوڵتان"، خەڵکی گوندی "قونی" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


▪️ئەو هاووڵاتییە پاش خۆسووتاندنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "خومەینیـ"ـی ورمێ کرا، بەڵام بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست دا.


▪️بەپێی زانیارییەکان، زارا سابیری بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشتووە.


▪️هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەز هاووڵاتییەک بە ناوی "کوبار سەحەت" کچی "خەلیل" و دانیشتووی گوندی "گردوان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


▪️هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، کچێکی لاو بە ناوی "ژاڵە سەحراپەیما"، کچی سەعدوڵڵا، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی "زێوە" سەر بە ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ، بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لەدەست دا.