هاوڕێ ئیحسان فەتاحیان قارەمانی ناو زیندانەکانی کۆماری سێدارەی ئێسلامی
ئیحسان فەتاحیان پێشمەرگەی کۆمەڵە کە بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی لە ڕێگەی پێشمەرگایەتی لە کۆمەڵە دا بە دەستی کاربەدستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا
ئێحسان فەتاحییان کوڕی عێزەتوڵڵا لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ لە شاری کرماشان، ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری کامیاران قۆڵبەست کرا و بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا (موحاریبە) لەرێگای تێکدانی ئەمنییەتی میللی ئێران لەلایەن «بابایی» سەرۆکی لقی ١ی دادگای شاری سنە بە ١٠ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ شاری رامھورموز مەحکووم کرا. پاش دەربڕینی ناڕەزایەتیی پاڕیزەری ئیحسان فەتاحیان لەم حوکمە، دادگای پێداچوونەوە لە سەر داوای دادستانی گشتیی کامیاران، بەپێی بەندی ٣ی ماددەی ٢٢ی یاسای سازدانی دادگای گشتی و ئینقلاب و بەندەکانی ١٨٦ و ١٩٠ و ١٩١ی یاسای سزای ئیسلامی، سزای زیندانییان بە لەسێدارەدان زۆرتر کرد و وەڵامی داواکاری پارێزی ناوبراویان رەتکردەوە
ئیحسان فەتاحیان کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانیی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٠٩، لە حەوشەی زیندانی شاری سنە لە سێدارە درا
یادی هاوری ئیحسان بەرز و بەرێز بێت.