1 دقیقه خواندن
12 Jan
12Jan


هەر وەک ئاگادارن لە چەن ڕۆژی ڕابردو بەداخەوە چەن پەپولەی بێ تاوانی شارەکەمان بە هۆی کەوتنە خوارێ فرۆکە بۆ هەمیشە ماڵ ئاوایان لێمان کرد و ڕوح و جەستەی گشت خەڵکی کوردستان بە تایبەت مەهاباد پڕ بو لە خەم و پەژارە ، بەداخەوە ئەم کارەساتە بە ڕادەیێک دڵ تەزێنە کە بنەماڵەکانیان بە بێ هاوخەمی و هاو دەردی ئێمە تاقەت و توانایی هەڵگرتنی ئەو خەمەیان نیە ،

بۆیە لێرەوە داوا لە هەمووتان دەکەین سبی بیست و دو بەفرانباری نەود و هەشت هەتاوی لە دەوری مەیدانی چوارچرا(شارەداری) لەسەر سەکۆکانی دەوری مەیدانەکە بە دانانی گوڵێک و هەڵکردنی مۆمێک یادی ئەم پەپولە خۆشەویستانە بەرز رابگرین و هاوخەمی و هاودەردی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ڕابگەینێن و لەم ڕۆژە تارێک و ناخۆشانەدا بەتەنیایان جێ نەهێڵین و وەک هەموو کات لە ڕۆژە ناخۆشەکاندا پشتگر و یکگرتوانە ئاگاداری یک بین . بە سپاسەوە لە لایان کۆمەڵێک لاوانی شاری هەمیشە سەربەرزی مەهاباد


کات : ۲۲ بەفرانبار

کاتژمێر : ٥ ئێوارێ

شوێن : مەیدان چوارچرا (شارەداری