1 دقیقه خواندن
08 Mar
08Mar

پیرۆز بێ ٨ی مارس ،ڕۆژی جیهانی ژنان بۆ بەرز ڕاگرتنی خەباتی یەکسانیخوازی ژنان ،ئەمڕۆ ٨ی مارسی ساڵی ۲۰۲۱ ،ئەندامانی کومیتەی سویس ی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری لووزێرن مەراسمێکیان بەم بۆنە پیرۆەزەوە ساز کرد . مەراسمەکە بە سروودی بانگەوا دەستی پێکرد و سەرەتا کاک ئەحمەدی مام موحەممەدی دەبیری کومیتە وتارێکی پێشکەش کرد و دواتر هەر یەک لە هاوڕێیان ئارەزوو خوشامەن ،فەرانەک ڕەحیمی و مریەم ئەحمەدی  ،دێڕێکیان بەم بۆنەوە خوێندەوە کە تێیدا ئامارەکانی تندو تیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران خرایە ڕوو و بە چەن بڕگە شێعر و گۆرانی مەراسمەکە درێژە پێ درا ،ئەم سێ خانمە لە وتەکانیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە هەر جۆرە توندوتێژیەک دژ بە ژنان دەبێ بوەستێنرێ و تا نەگەشتن بە یەکسانی لە هەموو مافەکان دا ڕاناوەستن و درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن ،ئێمە وەکوو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە هەم هێز و توانامان دا پشتگیری لە ئایدیۆلۆژیای یەکسانی مرۆڤەکان دەکەین و ۆ پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تواوی خانمانی جیهان دەکەین و هیوای سەربەرزی یان بۆ دەخوازین . لە کۆتاییدا بۆ پیرۆزبایی کردنی ئەم بۆنە ،۷۰ شاخە گۆڵ پێشکەشی ئەو خانمانە کرا کە بە شوێنی مەراسمەکە تێپەڕدەبوون.     کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان