نادیاربوونی بارودۆخی سامان كه‌ریمی، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام.
🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سامان كه‌ریمی، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام، مانگێك ده‌بێ دیسان ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوەتەوە.
🔸ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه خه‌ڵكی شاری بانه‌یه و به تۆمه‌تی هاوكاریکردن له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، له دادگایەكی شاراوه و بێده‌نگییەکی تەواودا و دوور لە چاوی میدیاكان، نزیكه‌ی ٥ مانگ لەمەوپێش له لایه‌ن لقی یه‌كەمی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر “سه‌عیدی”، سزای لەسێدارەدان و هەروەها ١٣ ساڵ زیندانیکردنی به سه‌ردا سه‌پاوه، ئه‌م حوكمه ئێستاکە له دادگای پێداچوونهوەدایه.