مەرگی تێکۆشەر و باوکێکی خۆڕاگر و
باوکی هاورێی گیانبەختکردوو ئێقباڵ مورادی
به داخەوە هەر ئیسە ئاگادار بوم که کاک سدیقی حاجی عەلی تێکۆشەری ناسراوی ناوچەی ساڕاڵ و بەرپلەی ساڕاڵ و سنە و باوکی هاوڕێی گیانبەختکردوو ئێقباڵ مورادی که هەر پاش تەۆاو بونی دەورەی فیرگەی پێشمەرگایەتی له شەری ناوخۆیی له کارەساتی "دوزغدەرە" گیانی بەختکرد و هەوەها باوکی هاوڕێیانی خۆشەویستم کاک عوسمان و کاک ئیدریسی مورادی پاش له ململانێ له گەل نەخۆشی ماڵئاۆایی له ژیان کرد.
کاک سدیقی حاجی عەلی وێرای ئەوە که تێکۆشەرێکی دیاری ناوچەکە بو، باری قورسی هێرش و پەلاماری رۆژانەی دەسگا سەرکوتگەرەکانی رژیمی به هۆی تێکۆشانی ڕۆڵەکانی له زیندان و له خەباتی پێشمەرگانە له سەر شان به سەربەرزی ڕاگرت
سەرەخۆشی له هاورێیانی زۆر خۆشەویستم کاک عوسمان و کاک ئیدریس و گشت خانەوادەی بەڕێز و ئازیزیان ئەکەم
وێنە: هاوڕێ ئیدریس و باوکی بەڕێزیان
Edris Moradi
Osman Moradi