1 دقیقه خواندن
13 Jul
13Jul

مەترسی ئێعدامکردنی دوو بەندکراوی سیاسی کورد


دوای گواستنەوەى لەناکاوی دوو بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە ئێعدامی کورد سابیر شێخ عەبدوڵا  و دیاکۆ ڕەسوڵزادە، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە مەترسی لەسێدارەدانی ئەو دوو چالاکە سیاسیە هەیە.

رۆژی ڕابردوو دوو بەندکراوی سیاسی بۆ نووسینگەی وەرگرتنی پەنجەمۆر و داواکردنی بەخشین بردراون بۆ ئەوەی نامەی لێبوردن وبەخشینەکەیان بۆ نۆوسینگەی لێبورنی پارێزگا بنێردرێت.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە بەندیخانەی ورمێ پێش ئەوەی سزای ئیعدامی زیندانیەکان جێبەجێ بکرێت داوا لە بەندکراوەکان دەکرێت داوای لێبوردن و بەخشین بکەن بەڵام ئەنجومەنی بەشین و لێبوردنی پارێزگا داواکاریەکە ڕەت دەکاتەوە و بەوشێوە بواری لەسێدارەدانی بەندکراوان پێک دێنێت.