1 دقیقه خواندن
25 May
25May


٨ ملیۆن کەس لە ئێران لە نیزیک گۆڕستانەکان دەخەون و ٣٨ ملیۆن کەس پەراوێزنشینن:


محەمەد رەزا مەحبوب فەر، ئەندامی ئەنجومەنی ئامایشی سەرزەمینی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە حەشیمەتی پەراوێزنشینی ئێران بۆ ٣٨ ملیۆن کەس بەرز بووەتەوە.


٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس لە نیزیک گۆڕستانەکان دەژین.

ساڵی ٩٦، ٤٠ لەسەدی حەشیمەتی ئێران پەراوێزنشین بوون و شوێنی مانەوەیان خراپ بوو.

دوای سێ ساڵ و لە ساڵی ٩٩دا هاوکات لەگەڵ ئاوسان و گرانی لە بەشی ماڵ و خانوبەرەدا و زیاد بوونی کرێخانوو، ڕێژەی پەراوێزنشینی لە ئێران بۆ ٤٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.