1 دقیقه خواندن
11 Nov
11Nov

قادر موحەمەزادە زیندانی سیاسی کورد و بەندکراو لە زیندانی شاری یەزد، ماوەی ۲۱ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و ئەم هەواڵەش تا بە ئەمڕۆ لە هیچ ڕاگەیەندراوێکدا باس نەکراوە
سەرچاوەێیکی باوەڕپێکراو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندوە
قادر موحەمەدزادە ئەمڕۆ بە پەیوەندێکی تەلەفونی چەند خولەکی لەزیندانی یەزدەوە ئەم هەواڵەی خۆی ڕاگەیاندوە و بەپێی ئەو هەواڵە نابراو لە بارۆدۆخێکی زۆر خراپی جەستەییدایە

موحمەدزادە لە پاییزی ۱۳٨٤ دا (۱٤ ساڵ پێش) لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و گەڵ موحەمەدئەمین عەبدوڵاهی سزای ۱٨ ساڵ زیندانی بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا بەسەریاندا سەپا
ناوبراو لە ۲٥ ی جۆزەردانی ۲۰۱٨ دا جارێکی دیکە لە زیندانی ورمێ دەستی دایە مانگرتن و بە مەبەستی داوای ڕەوای خۆی بۆ مافی وەرگرتنی پشوو لە زیندان
بەڵام بەجێگەی ئەوەی بەداواکەی وڵام بدرێتەوە دوور دەخرێتەوە بۆ زیندانی یەزد و ئیستاش دیسان بە هەمان مەبەست بۆ وەدیهێنانی مافی پشووی زیندانی دەستی داوەتە مانگرتن و هێشتا کاربەدەستانی زیندان هیچ کاردانەوەێیکی کردارییان نەبوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان