1 دقیقه خواندن
08 Feb
08Feb

لاوێکی خەڵکی دیواندەرە لە ژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی تاران کوژرا.




رۆژی چوارشەممە ١٥ی رێبەندان لاوێکی بە ناوی مێهرداد تالشی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن ئیتلاعاتیى تارانەوە دەستگیرر کرا و پاش گوشار و ئەشکەنجەیەکی زۆر لە زیندانی تاران کوژرا.
دوای دوو ڕۆژ لە کوشتنی ناوبراو، تەرمەکەیان داوەتەوە بنەماڵەکەی کە بە تەرمەکەیەوە جێگای ئەشکەنجە دیار بووە.
ئیتلاعات هەڕەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە کە دەبێ بەبێ‌دەنگیی بەخاکی بسپێرن و هەروەها پێیان وتوون کە نابێت لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک لەو بارەوە لێدوان بدەن و شێوەی مەرگی کوڕەکەیان بدرکێنن.