1 دقیقه خواندن
27 Jan
27Jan

لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ دەستگیر کرا



لە درێژەی گرتنی ھەڕەمەکی و کوێرکوێرانەی ھاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ دەستگیر کرا.
دوێنێ شەو سێشەممە ٦ی رێبەندان، لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سەعید قادری لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
تا ئێستا ھۆکاری دەستگیر کردن، شوێنی راگیران و تۆمەتەکانی سەر ئەو لاوە کوردە ئاشکرا نەکراوە.