له لاپەڕەی Raza Mostafa Soltani
رۆژی ١٤ سپتامبر ٢٠١٩ زاینی به ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان (ك.ز.ك) له شاری كۆلن له وڵاتی ئاڵمان رێورهسمێكی شكۆدار به بۆنه‌ێ چلمین ساڵی گیانبه‌ختكردنی كاك فوئادی سوسیالیست، داهێنه‌ر و خولقێنه‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی وجه‌ماوه‌ری و ئاشتیخوازانه، كاك فوئادی وازنههێنهر، ده‌ست هه‌ڵنه‌گر، لێبڕاو و ته‌سلیم ناپزێر، كاك فوئادی به‌رچاوڕوون و تێکۆشه‌رێ ماندوویی نه‌ناس، كاك فوئادی ڕێکخه‌ر خه‌باتی میللی و دیموکراتیک و ڕزگاریخوازانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد به‌گشتی و کریکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، كاك فوئادی پێکهوهگرێدهری خه‌باتی چینایه‌تیی کریکاران و زه‌حمه‌تکێشان له‌گه‌ڵ خه‌باتی ژنان و خه‌باتی میللی و دیموكراتیكی كوردستان، كاك فوئادی راستگۆ له گه‌ڵ هاوڕیانی و كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك، كاك فوئادی خاوه‌ن جه‌سوور و به جوربزه چ له سه‌نگه‌ری وتوێژ له گه‌ڵ دوژمن و چ له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی بۆ به‌رنگاری و ڕاوستان به‌رانبه‌ر به هێرشی داگیركه‌رانی كوردستان ، كاك فوئادی تـــــهنــیـــا له جۆر و تیپی خۆی، ڕێكخرا
دوای چل سال، له بوونی چه‌ند حیزب‌دا كه به ناو كۆمه‌ڵه‌وه چالاكی سیاسی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ڵ جار ك.ز.ك وه‌ك وه‌فایه‌ك و ڕێزگرتن له كار و چالاكی و هزر و ریبازی سیاسی كاك فوئاد و هه‌وڵێك بۆ ناساندنی به نه‌وێ نوێ شانیان دایه ژێر ئه‌م ئه‌ركه گرینگه كه جێگای سپاسی زۆر و پێزانینه
ئێمه خوشك و براكانی كاك فوئاد له ده‌ره‌وه‌ێ وڵات بانگهێشتنی ئه‌و رێوڕه‌سمه كراێن و به‌شداربووین
ك.ز.ك هه‌وڵیان دا كه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی حكا و كۆمه‌ڵه شوڕشگێر پێكه‌وه ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ببه‌نه پێش، به‌ڵام ئه‌و دوو حیزبه له چل سالی رابردوودا نه خۆیان ده‌ستپێشخه‌ری كاری وایان كردووهه و نه حازر به هاوكاری له گه‌ڵ ك.ز.ك. بوون بۆ ئه‌و كاره.
به پێویستمان زانی لێره‌وه سپاس و پێزانینی ڕاسته‌وخۆی خۆمان به هه‌موو ئه‌و حیزبه سیاسییانه كه پێشتر له مانگی ئاگۆستی ئه‌مساڵ و یا له رۆژی ١٤ سپتامبر بۆ ڕێزگرتن له یادی كاك فوئاد په‌یامیان ناردهبوو كه بریتن له: ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران، پارتی دێمۆکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، حزبی دێمۆکراتی کوردستان، پارت ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، سازمان اتحاد فدائیان، حزبی سۆسیالیستی کوردستان، رێکخراوی جیهانی کورد و«همبستگی برای آزادی و برابری در ایران»، حیزبی چه‌پی ئاڵمان و هه‌ر وه‌ها هه‌موو ئه‌و رەوت و لاینە سیاسی و تێکۆشەرانی ناودار و دێرینی كوردستان كه رێبازی سیاسی كاك فوئاد به موڵكی خۆیان و هه‌موو كوردستانیان ده‌زانن و له سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت فه‌یسبووك به نوسینی وتار، شێعر و په‌خشان و ... هه‌ست و سۆزی خۆیان ده‌ربڕی بوو، ڕا بگه‌یه‌نین
سپاس و پێزانینی خۆمان به هه‌موو كه‌سانی حیزبی وغیره حیزبی كه به زحمه‌ت و ماندوو بوونی خۆیان رێكخستنی ئه‌ر ڕێوره‌سمه شكۆداره‌یان مومكین كرد، ڕائه‌گه‌یه‌نین. پێشه‌كی داوای لێبوردن له كه‌سانێك ئه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر لێره‌دا له قه‌ڵه‌م كه‌وتوون. لیستی ئه‌و كه‌سانه به ده‌ستمان گه‌یشتوه بریتین له
كومیتەی بەرێوەبەر: به‌ڕێزان رەسوڵ ئەرغەوانی و ڕەنج بایاب (ئه‌م دوو به‌ڕێزه ئه‌ندامی هیچ حیزبیك نین و به دڵخوازی خۆیان چالاكانه ئه‌ركی ئه‌ندامی كۆمیته به‌ڕێوه‌به‌ریان له ئه‌ستۆی خۆیان گرتبوو)، موزەفەر ئەحمەدی، ئه‌بوبه‌كر لەگز، کەماڵ مورادی، رۆژان حسینی، ئازاد سیجانی، ئازاد شاەویسی، محەمەد فەرهاد زادە و نوید مێهرئاوە.
جگه له‌وان، به‌ڕێزان پرشنگ موحه‌ممه‌دی، شۆرش رەشیدی، محمد عەزیزی (تورجان) ، ئارەش زەکەریایی، موحسین، شاهپور زردویی، هۆشەنگ زارعی، سەیۆان نوری، شەهرام ڕەسوڵپور، ئەنوەر ئاقایی، گەشێن سوهرابزادە، خەبات خانی، هەڵو و سیرۆان مەجیدی و ژماره‌یه‌ك زۆر له دانیشتوانی شاری كۆڵن یارمه‌تیده‌ری كومیته بوون بۆ كاری جۆراجۆر له‌وانه میوانداری خه‌ڵكی شار و وڵاتانی‌تر كه بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه هاتبوون
هونه‌رمه‌ندان: به‌ڕێزان ناسر ره‌زازی، نه‌جمه‌دین غوڵامی، كاڵێ ئاته‌شی، فاروق باپیر، فه‌رۆخ فولادی، ئازاد شاوەیسی، کامەران محەمەدی.
شاعران: به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د بازگر، فه‌ریدون ئه‌رشه‌دی، جه‌مشید به‌هرامی، ئامانج عهزیزكهندی، شاریا مۆرادی.
وتاربێژان: به‌ڕێزان عومه‌ر ئیلخانیزاده، ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ری، ئەسرین ئەسکەندەری، نوێنه‌ری حیزبی چه‌پی ئاڵمان له‌و ئه‌یاله‌ته (Fotis Matentzoglou)، شۆان ویسی وه‌ك وه‌رگێڕی وتاری ئاڵمانی حیزبی چه‌پ له ئاڵمانیه‌وه بۆ كوردی
به‌ڕێزان فه‌ریبا موحه‌ممه‌دی، ئه‌سعه‌د درودی ئه‌ركی دیاریكردنی بابەت و ناوەرۆک و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان له سه‌ر شان بوو. به‌ڕێز ناسر چۆروكه كاری كامپیوتر و تكنیكی له ئه‌ستۆ بوو
له‌و رێوره‌سمه شکۆداره‌دا و له ناو ده‌ریایه‌ک له خۆشه‌ویستی و هه‌ست و سۆزی به‌شداربووان له‌وێ، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که له دووره‌وه پشتگیری خۆیان ده‌ربڕی بوو، هاوکات دووههستمان له لا دروست بو
یەکەم پاش چڵ ساڵ هێشتا هەست به سارێژنهبونەوەی برینی له دەسدانی کاک فوئاد نە تەنیا بۆ بنەماڵە ئێمە و بەشێکی بەرچاو له هاوڕێیانی کاک فوئاد، بەڵکو بۆ ژماره‌ێه‌کی به‌رین له تێکۆشەرانی سیاسی و خەڵکی کوردستان ده‌كرێت.
دووهه‌م، ئه‌مرۆ زیاتر له هه‌میشه هه‌ست به شانازییه‌کی گه‌وره‌تر له جارانیش ئه‌که‌ین. نه‌ک هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که خۆشك وبرا وهاوبیر وهاورێی کاک فوئاد بووین، به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌و راستییه‌ش که شانازی ئه‌وه‌مان پێبراوه که خۆمان به به‌شێک له مێژووی سه‌ربه‌رزی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی کوردستان ئه‌زانین
هاورێیانی ماندوویی نه‌ناسی کومیته‌ی ئاماده‌کار، وتاربێژان و شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی به‌رێز و به‌شدارانی ئازیزی ئه‌و کۆڕه، به‌ڵێ ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان وایان كرد که ئێمه زیاتر له جاران خۆمان به درێژه‌ده‌ری رێگای کاک فوئاد بزانین؛ ئێمه له‌و مه‌راسمه شکۆداره‌دا کۆڵوبارێکمان له گه‌ڵ خۆمان هێناوه که پڕه له وزه و توانا و هێز و گه‌شبینی به داهاتوو؛ ئه‌و داهاتووه‌ی که کاک فوئاد و هاورێیانی گیانبه‌ختکردوومان ئاواتی ئه‌وه‌یان بوو که بتوانن له‌نزیکه‌وه له به‌دیهێنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و دامه‌زراندنی ژیانێکی شیاوی ئینسان و دوور له هه‌رچه‌شنه سته‌مێک ده‌ستی باڵایان هه‌بێت
ئێمه‌یش ئاواته‌خوازی وڵاتێکی ئازاد وئاوه‌دان و سهرسهوزین که تێیدا سته‌م نه‌بێت و له‌و وڵاته‌دا فرمێسکی شادی و هه‌ڵپه‌ڕکێ زاڵ‌بێت و ته‌نگ ههڵچندرێت به خه‌م و په‌ژاره و بێدادی
له‌گه‌ل رێز وحورمه‌ت وخۆشه‌ویستی و پێزانینی هه‌موو خوشك و براكانی كاك فوئاد(مهلهكه، ره‌شاد، عه‌به، حیشمه‌ت و ره‌زا)
هه‌موو کاتێکتان شادی و سه‌ربه‌رزی بێت. ٣٠-٠٩-٢٠١٩