1 دقیقه خواندن
03 Dec
03Dec

زیندانی سیاسی حامید قەرەئوغڵانی لە ورمێ حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا



حامید قەرەئوغڵانی، زیندانی سیاسی خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقەکانی ٢ و ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی سیاسی دژی رژیمی ئێران و «سووکایەتیکردن بە ڕێبەر» و «پێوەندی لەگەڵ ئیسراییل و ئامریکادا» حوکمی لەسێدارەدان و ١٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ئەو بەندکراوە تورکە، ڕۆژی ٧ی پوشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراو پاش ئەوەی ٢٠ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعات لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ