1 دقیقه خواندن
20 May
20May

رێژەی گیرۆدەبووان بە کرۆنا ۵ میلیۆن کەسی تێپەڕاند


رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆرۆنا لە جیھاندا گەیشتە زیاتر لە ۵ میلیۆن کەس و رێژەی ئەو کەسانەش بەم ھۆیەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتە نزیک بە ٣٠ ھەزار کەس.


رۆژانە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ھەزار کەس لە جیھاندا بەم نەخۆشیە گیرۆدە دەبن و ٤ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەست دەدەن..


لە ئێستادا قاڕەی ئەمریکا وەکوو سەرەکیترین ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە پێناسە دەکرێت.


لەو وڵاتانەی کە کوردستان بەسەریاندا دابەش کراون توریکا و ئێران زۆرترین رێژەی تووشبووانیان ھەیە و تا ئێستا بە وتەی حکومەتەکان، تا ئێستا لە تورکیا ١٥٢ ھەزار تووشبوو ھەیە و ٤ ھەزار و ٢٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوە و لە ئێرانیش ١٢٦ ھەزار کەس تووشبوو ھەیە و ٧ ھەزار و ٢٠٠ کەس بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.


راگەیاندنە سەربەخۆەکان دەڵێن تا ئێستا نزیک بە یەک میلیۆن کەس کە ئێران بەم نەخۆشیە تووش بوون و نزیک بە ٤٣ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە و رژیم ناوێرێت لەمبارەوە ئامارێکی راستەقینە بڵاو بکاتەوە