1 دقیقه خواندن
28 Oct
28Oct

راگەیاندنی کۆمیسیۆنی دەرەوەی وڵات بە هۆی مەرگی بنەماڵەیەکی کوردی پەناخواز

بە داخێکی زۆرەوە بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی سەردەشت رۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر لە ئاوەکانی کەناڵی مانش لە نێوان فەرانسە و بریتانیا خنکاون. بە پێی هەواڵێکی هەنگاو، میدیاکانی فەرانسە باسیان لەوە کردووە کە رۆژی ٢٧ی ئۆکتۆبر بەلەمێک کە ٢٧ پەناخوازی تێیدا بووە لە ئاوەکانی کەناڵی مانش نوقمبووە کە پێنج کەسیان گیانیان لە دەستداوە کە بە داخەوە ئەندامی یەک بنەماڵەی کوردن. ناسنامەی ئەم کەسانە بریتین لە:
رەسوڵ ئێران نیژاد ٣٥ ساڵ
شیوا محەمەدپەناهی ٣٥ ساڵ
ئانیتا ئێران نیژاد ٩ ساڵ
ئارمین ئێران نیژاد ٦ ساڵ
ئارتین ئێران نیژاد ١٥ مانگ
بە داخەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە پەناخوازان بە شێوازی جۆراجۆر گیانیان لە پێناو گەیشتن بە ژیانێکی باشتر لە دەست دەدەن. لەم نێوەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوارپارچە گیانیان لە دەستداوە. نەبوونی ئەمنیەتی گیانی، کێشەی ئابووری و کێشەی سیاسی و دەیان گیروگرفتیتر لە وڵاتی ئێران پاڵنەرن بۆ بە جێ هێشتنی زێدی خۆیان و گەیشتن بە ژیانێکی ئاسوودەیە.
ئێمە وەک کۆمیسیۆنی دەرەوەی وڵات بە هۆی مەرگی ئەم بنەماڵەوە سەرەخۆشی لە خزم و دوستانیان دەکەین و شەریکی خەمیانین. لە هەمانکاتیشدا خوازیارین کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ پێشگرتن لەم تراژدیانە، ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە بکەن کە رێگای گەرانەوە بۆ وڵاتی خۆیانیان نیە و گیانیان لە مەترسیدایە.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان-کۆمیسیۆنی دەرەوەی وڵات
2020.10.28