1 دقیقه خواندن
06 Aug
06Aug

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بۆ مەرگی کاک جەلیل گادانی


بە داخێکی گرانەوە ئەمرۆ پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ کاک جەلیل گادانی، کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەری دێرین، بە نەخۆشی کۆڕۆنا گیانی لە دەستدا.

کاک جەلیل بە شانازیەوە خاوەنی ٧٠ ساڵ خەبات بوو لە پێناو ڕزگاری و ئازادی. ساڵیانی زۆر لە زیندان بوو. لە ھەموو ئەو ٧٠ ساڵەدا نەسرەوتو و کۆڵنەدەر بوو، لە ھەموو بوارەکانی خەباتدا دیار بوو. ئینسانێکی پاک و دڵسۆزی گەلی کورد و خەباتەکەی بوو. یەکێک لەو ڕابەر و کار بە دەستانە بوو کە بۆ یەکریزی حیزبە سیاسیەکانی کوردستان بە پەرۆش و خاوەن ھەڵوێست بوو. جیا لەوە کە بەرپرس و کەسایەتیەکی دیاری ناو ڕیزەکانی دێمۆکرات بوو، دۆستی کۆمەڵەش بوو و گرینگی زۆری بۆ پێوەندی دۆستانە دادەنا و ھەوڵی خۆی زۆر خستەگەڕ تا پێوەندی ئەو دوو ڕەوتە بەرەو پێش بچێ.

لێرەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان، ھاوسەنگەرانی و ھەموو ریزکانی حیزبی دێمۆکرات و ھەموو بنەماڵەی بەڕێزی کاک جەلیل دەکەین.

یاد و ناوی کاک جەلیل، ئەو تێکۆشەرە دێرینە، بەرز و بەڕێز بێ.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩

٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠


2020/08/06/

 کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان