1 دقیقه خواندن
15 Aug
15Aug

 دەستبەسەر کراوانی سەقز بۆ سنە گوازراونەتەوە

کوردی/فارسی


پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بۆ دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سنە گوزراونتەوە و لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە کراون.


 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ”عەلی قادری“، ئارمیا ڕەنجبەری“، "هێمن کەریمی" و دوو برا بە ناوەکانی ”هیوا ئەمینی“ و ”وریا ئەمینی“ دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لەو دەستبەسەر کراوانە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە لە لایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە کراون.


ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر کرابوون

 انتقال بازداشت شدگان سقز بە اطلاعات سنندج


 پنج شهروند بازداشت شدە اهل سقز بە بازداشتگاه ادارە اطلاعات سنندج منتقل و مورد شکنجە قرار گرفتەاند.


 برپایە گزارش رسیدە بە سازمان حقوق بشری هەنگاو، پنج شهروند بازداشت شدە اهل سقز بە نام‌های ”علی قادری“، آرمیا رنجبری ”، "هیمن کریمی" و دو برادر بە نام های “هیوا امینی“ و ”وریا امینی“ پس از بازداشت بە ادارە اطلاعات سنندج منتقل شدەاند.


 بە گفتە یک منبع مطلع، یکی از این بازداشت شدگان با خانوادەاش تماس و اعلام کردە است کە از سوی نیروهای امنیتی مورد شکنجە قرار گرفتەاند.


این پنج شهروند روز چهارشنبە ١٥ مرداد ٩٩ (٥ آگوست ٢٠٢٠) توسط نیروهای ادارە اطلاعات شهرستان سقز بازداشت شدە بودند.