1 دقیقه خواندن
27 Dec
27Dec



ھاوکات لەگەڵ بانگەوازی ھێز و لایەنە سیاسیەکان بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ئەم دواییە، ٣ ھاوڵاتی کورد لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر کران

بە پێی ھەواڵێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سێ ھاوڵاتی کورد خەڵکی ئاوایی #ئەوێھەنگ سەر بە شاری #سنە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر و راپێچی گرتووخانە کراون

دەوترێ ئەم ٣ ھاوڵاتیە کە ناوەکانیان بریتیە لە #فەرزینرۆستەمی، #فەرامەرزقاسمیئازەر و #شاپوورحەبیبی بە بۆنەی بانگەوازی ھێز و لایەنە سیاسیەکان و بنەماڵەی گیانبەتکردووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی رابردوو، دەستگیر کراون و تا ئێستاش شوێنی راگیرانیان نادیارە