رۆژی شەمە رێکەوتی ۲۰/۰٦.۲۰۲۰ له شارۆچکەی لیستال بە هاوکاری ئەندامانی کۆمهڵە لە گەڵ رێخراوی لێبوردەیی نێو دەوڵەتی (عفو بینالملل ) خۆپیشاندانێک بۆ داکۆکی له مافی زەوت کراوی بەندکراوانی سیاسی له ئێران بە تایبەت بۆ کەیسی بەندکراوی سیاسی زەینەب جەلالیان گردبونهوەیێک بە رێوە چو.
لهو گردبونەوە ژمارەیێک چالاکوانی مافی مرۆڤ و بەشێک له ئەندامانی کۆمەڵه له وڵاتی سویس بهشدار بون.
ئامادەبوان بۆ ئیدانەی پێشێلکاری سیستماتیکی مافی مرۆڤ و بە تایبهت دژ به زیندانی کردنی چالاکوانان و خەباتکاران له ئێران یەک کاتژمێر بە بێدەنگی راوەستان. هاوکات له نێوان خەڵک بەڵگەیێک بۆ زانیاری له سەر دۆخی کورد له رۆژهەڵات پەخش کرا، هەر وەها تومارێک بۆ ئیدانهی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران واژۆ کرا.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوردستان
کۆمیتەی سویس
۲۰.۰٦.۲۰۲۰