1 دقیقه خواندن
29 Jan
29Jan


کۆمەڵە ئەم بانگەواز و پەیامە درەوشاوەیە بوو کە لە سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی پاشایەتی، خۆی ئاشکرا کرد و بوو بە چرای ڕێنما و ئاڵا هەڵگر و داکۆکیکاری خەبات و ژیان و مافەکانی خەلکی چەوساوەی کوردستان

کۆمەڵە لە ماوەیەکی زۆر کەم دا چووە ناو دڵی هەموو کەس و بوو بە جێی متمانەی زۆربەی زۆری خەڵک و جێگە و پێگەیەکی گەلێک گرنگ و قایم و قوڵی بۆخۆی پەیدا کرد


کۆمەلە بوو بە ڕابەری بزوتنەوەی حەقخوازانەی گەلی کورد و لایەنگر و داکۆکیکاری بێبەشان و چەوساوان و کرێکاران و زەحمەتکێشان و ژنانی زوڵم لێکراوی کوردستان


دێمۆکراسی و ڕزگاری ڕاستەقینە و مافی یەکسانی ژن و پیاو لە کردەوەدا، ژیانێکی باش و پڕ لە حورمەت و کەرامەتی ئینسانی، پێناسە و ئارمانی کۆمەڵە بوو و هەوڵی بۆ ئەدا. کرێکار و زەحمەتکێشی کورد، بە مافی خۆی ئاگا ببوەوە وبە پاڵپشتی کۆمەڵە متمانە بە خۆی پەیدا کردبوو و بە ئاسانی تەسلیمی هەر زولم و زۆرێک نەدەبوو


کۆمەڵەی داکۆکیکار و ئاڵاهەڵگری مافی یەکسانی ژن و پیاو، بوو بە هۆی وشیاری سیاسی و فێمینیستی ژنان و بۆ یەکەم جار لە مێژووی کوردستان، ئێعتراز و ڕێپێوانی چەندەها هەزاری ژنان لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، بۆ ماف و داخوازیە سیاسیە کانیان لە دژی کۆماری ئیسلامی سەری هەڵدا


ژنی کورد بە هەست کردن بەو پشتیوانیە قایمەی کۆمەڵە لە گەیشتن بە ماف و ئاواتەکانی خۆی، ڕادەی ئێعتماد بە نەفس و خەباتی لەم بوارانەدا زیادی کرد و بە جۆرێک کە هەر خەبات و ناڕەزایەتیەک بە ناوی کۆمەڵەوە وێنە دەکرا


کاتێک کە خەباتی چەکداری بە خەڵکی کورد داسەپێندرا، ئەمە کۆمەڵە بوو کە ئەم  بۆارەشی بۆ ژنان ڕەخساند کە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ژنانی خەباتگێڕ و ڕچەشکێن بێنە ئەم مەیدانە و بە کۆمەڵگای پیاوسالار و چەوسێنەر بسەلمێنن کە ژن و پیاو ئەبێ مافی یەکسانیان ببێ و ئەبێ ڕووانگە و بۆچوون و هەڵسەنگاندنە دواکەوتوو و دژە ژنەکان بگۆڕدڕێ. 


ڕێباز و ئارمانەکانی کۆمەڵە، بریتیە لە هەمو ئەم مافە ڕەوا و ئینسانیانە وەکو ئازادی و یەکسانی و دنیای بێ چەوسانەوە و زۆر شتی تر کە ڕیشەی لە ناو دڵی زۆربەی خەلکی کوردستان بە تایبەت چەوساوان و ژنان دایە و هەر دەمێنێ


بژی ئازادی، بژی یەکسانی


سەرکەوتوو بێ بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد


بەرز و بەڕێز بێ یادی گیانبەختکردوانی کۆمەڵە


      رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد


١٣٩٨/١١/٧