بنەماڵەی "چەنگیز قەدەمخێری" بەندکراوی سیاسیی کورد؛ دەیانەوێت بیکوژن.
چەنگیز قەدەمخێری زێندانی سیاسی کورد کە بە ٤٠ سال زیندان مەحکووم کراوە، ئێستا لە بارودۆخیکی زۆر خراب دایەو وەزارەتی ئیتلاعات مەرجی هاوکاریکردنی داناوە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی و نەشتەرگەریی گورچیلەی ئەو بەندکراوە. بنەماڵەی چەنگیز قەدەم خێریش لە لێدواندا بۆ "#ئێڕان_وایەر" ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە و دەڵێن بەرپرسانی ئیتلاعاتی #کامێران "دەیانەوێت بیکوژن".
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کەسێک بە ناوی "جەعفەری" لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێرانەوە بە تێلێفۆن قسەی لەگەڵ "چەنگیز قەدەمخێری" کردووە و لە کۆتاییدا پێی ڕاگەیاندووە کە مەرجی ئێمە بۆ پێدانی مەرەخەسیی دەرمانی بە مەبەستی چارەسەری پیزیشکی و عەملیاتی گورچیلەکانت ئەوەیە کە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران بکەیت.
#بەندکراوی_سیاسی