1 دقیقه خواندن
09 Sep
09Sep

بنکەکانى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران بە فڕۆکەى جەنگى مۆمباران کران




ئەمڕۆ بەیانى، بۆ یەکەم جار و دواى ٥ ساڵ، بنکەى پێشمەرگەکانى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران لە بەرزاییەکانى ئالانە و بەربەزین بۆمباران کران.
بە هۆى ئەو بۆمبارانەوە کە دەگوترێت "بە چڕى بووە"، چەندین مەقەڕ خاپوور بوونە!
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زەرەرێکى گیانى و بریندار و شەهیدێک لە پێشمەرگەوە نییە!
بەڵام زەرەرى ماددى هەیە!
ئەوەى جێگەى سەرنجە، دواى پێنج ساڵە کە کۆمارى ئیسلامى فڕۆکەى جەنکى بەکار دەهێنێت!
کۆمارى ئیسلامى چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەى فەرماندە تیرۆریستەکانى سوپاى پاسدارانەوە هەڕەشە لە هەرێمى کوردستان و حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەکات!