1 دقیقه خواندن
16 Feb
16Feb

بریندار کردنی کۆڵبەرێک لە سنوری نەوسوود



شەوی یەکشەممە ۲٦ی ڕێبەندان، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بە تاپڕ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە، کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سەیوان شیر مەحەمەدی خەڵکی ئاوای مەنسوور ئاقایی سەر بە شارۆچکەی شاهۆ بە خەستی بریندار بووە.
شایانی باسە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ کراوە و لەو نەخۆشخانەیە نەشترگەری بۆ کراوە.