بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت
ئەمڕۆ هەینی ۲۲ی گەلاوێژی ۱٤۰۰ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بێتوش سەر بە ناوچەی ئاڵانی سەردەشت تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە ڵە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران_کانی_ڕەشی فیشەک بەر سەری کەوتوە و بە خەستی بریندار بوە کە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەلادزێ لە هەرێمی کوردستان کراوە.
هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی جەلیل_زینی لە کاتی ڕا کردن دا لە بەرزایی کەوتۆتە خوارێ و بریندار بوە.
جێگایی ئاماژەیە ناوبراو بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە.