🔵 برینداربوونی پێنچ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان🔵
◀️ هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری نۆدشە، سەردەشت و ئورمیە لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری بریندار کراون کە چوار کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
◀️ بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەر (٩ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سۆما و برادۆستی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “ڕۆشەن جەهانگیری، شەمزین ئەحمەدی و حیکمەت ئەحمەدی” بریندار کراون. ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ پێراگەیشتنی پزیشکی رەوانەی ناوەندەی دەرمانی ئورمیە کراون.
◀️ لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سەردەشت تەقەیان لە کاروانیکی دیکەی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی “داروان ئەڵواتان” خەڵکی گوندی ئەڵواتانی سەردەشت بریندار کراوە.
◀️ هەروەها، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نژماری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری نۆدشە لە حالێکدا هێزە چەکدارەکان پەلاماریانیان داوە و هەڵهاتوون، کەوتووەتە خوارە و سەری بریندار بووە.