1 دقیقه خواندن
09 Oct
09Oct

بانگەواز بۆ سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات

بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی رۆژئاوا و دەسکەوتەکانیان و هەروەها بۆ مەحکوم کردنی هەر جۆرە هێرش و پەلاماری دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بۆ سەر ئەم بەشەی کوردستان، لە هەموو وڵاتان ئاکسیۆن و کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە رێکبخەن و بەشداری چالاکانەتان لە هەر کۆبوونەوەو ئاکسیۆنێ کە بۆ ئەم مەبەستە رێک دەخرێت، هەبێت.

ئەمە ئەرکێکی ئینسانی و شۆرشگێرانەیە کە بە هەموومانەوە پشتیوانی رۆژئاوا بین. مێژووی کورد سەلماندوویە کە نابێ چاوەرێ هێزی دەرەکی بین، بەڵکوو ئەوە ئیرادە و باوەر بە خۆبوونی گەلی کوردە کە دەتوانێ سەربکەوێت.

سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلی کورد

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کۆمیسیۆنی دەرەوەی وڵات

2019/10/8