1 دقیقه خواندن
12 Apr
12Apr

بارودۆخی ژنێکی زیندانی سیاسی کورد دوای گواستنەوەی بۆ  نەخۆشخانەی دەروونی ناڕوونە


 "سکینە پەروانە"، زندانی سیاسی ، تەمەن ۳۰ ساڵ، خەڵکی خوراسان کە پێشتر لە گرتووخانەی "ئەوین" دەستبەسەر کرابوو لە کۆتاییەکانی  مانگی ڕەشەمە بۆ گرتووخانەی قەرچک لە شاری کەرەج گواستراوەتەوە.


"سکینە پەروانە" بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە ، بەڵام ماوەیەک لەمەوەبەر بە هۆکاری نووسینی دروشم لە گرتووخانەی "ئەوین"ەوە بۆ گرتووخانەی قەرچک ورامین گواستراوەتەوە وە دوای چەند ڕۆژ بەندکران لە ژووری تاکە کەسی بۆ نەخۆشخانەی دەروونی شاری "ری" ڕاگوێستراوە.


 باس لەوە دەکرێت لە  کاتی گواستنەوەی پەروانە بۆ گرتووخانەی قەرچک لە لایەن هێزەکانی گرتووخانەوە لێی دەدرێت و دەست و لاقی کەلەپجە کراوە.


لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەم ژنە بەند کراوە سیاسییە لە نەخۆشخانە نییە.


 پێشتر دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، لێکۆڵەری پەروەندەکە بۆ ئازادی پەروانە  بڕیاری دانانی بارمتەی بە بڕی ٥٠  ملیۆن تمەنی دەرکردبوو، بەڵام  لەبەر ئەوەی سکینە پەروانە نەیتوانیوە بارمتەی  دیاریکراو ئامادە بکات بە دەستبەسەر کراوی لە گرتووخانە ماوەتەوە.