1 دقیقه خواندن
01 Feb
01Feb


ئەمڕۆ ساڵیادى شەهید ئارامە، ئەو شەهید ئارامەى سومبڵ و ڕابەرى خەباتى چینی چەوساوەی گەڵی کورد لە باشووری کوردستانى دەکرد لەسەردەمى دواى هەرەسى شۆڕشى ئەیلول، ئەو سەردەمەى کە بێ ئەمەلى و بێ ئومێدى بە تەواوى باڵى کێشابوو بەسەر باشووری کوردستاندا، ئارم تیایدا شاسوارى خەبات و بەرخۆدان بوو دژ بە تاریکى و چۆکدادان، بەبیرى ڕۆناکی دڕى بە تاریکی شەوەزەنگى کۆنەپەرستى دەد

ئەو پێى وابوو کرێکاران و ڕەنجدەران سوتەمەنى شۆڕشن و بەبێ ئەوان شۆڕش مەحالە سەربکەوێ، بۆیە بە پێویستى دەزانى هەم بۆ مسۆگەرى سەرکەوتنى شۆڕش و هەم بۆ چەسپاندنى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى لەدوای سەرکەوتن حزبى پێشڕەوی خۆیان هەبێت..

دڵسۆزى بۆ گیانى پاکى شەهیدان بە شەهید ئارامى سەرکردە و ڕابەرەوە، هەوڵدانە بۆ بەدیهێنانى پەیامەکەیان کە گیانى بەرزیان لە پێناویدا بەخشى

بەرز و بەڕێز بێت یادى ئارام و هاوڕێکانى


شاسوار جەلال سەعید، ناسراو بە ئارام یان شەھید ئارام، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و ڕێبەرێکی بزووتنەوەی خوێندکاران بووە، ئەو بۆ بنیادنانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەر و شۆڕشی ڕزگاریی گەلانی عێراق لە ڕژێمی بەعس تێکۆشاوە، ئەمڕۆش ٤٢ ساڵە بەسەر شەهیدبوونیدا تێپەڕدەبێت‪.‬

شاسوار جەلال، ساڵی ١٩٤٧ لە گەڕەکی حاجی حانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی ماوەت و چوارتا- لە سنووری سلێمانی، تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، ساڵی ١٩٧١ کۆلیژی بازرگانی لە بەغدا تەواوکردووە‪.‬

هەر لە سەرەتای لاویێتییەوە، ئارام تێکەلاوی کاری سیاسیی و دنیای ڕۆشنبیریی بووە و توانیویەتی لەڕیزی پێشەوەی خەباتی لاوان و خوێندکاراندا بێت، ئەندامی چالاکی یەکێتیی قوتابییان بووە، ڕۆژنامەنووسێکی چالاکیش بووە و لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، چەندین بابەتی لە ڕۆژنامەکانی ھاوکاریی و برایەتیی بڵاوکردووەتەوە‪.‬

ساڵی ١٩٧٠ شەهید ئارام چووەتە ڕیزی ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی کۆمەڵەی مارکسی-لینینی کوردستانەوە، هەمان ساڵ یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، ساڵی ١٩٧٤ وەک نوێنەری سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، بەشداری کۆنگرەی لاوانی جیھانی لە مۆسکۆ کردووە، ساڵی ١٩٧٦ دوای دەستگیرکردنی خاڵە شیھاب و ھاوڕێکانی، ئارام وەکو سکرتێری کۆمەڵە ئەرکی ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکانی کۆمەڵەی لە ئەستۆ گرتووە

ساڵی ١٩٧٥ کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان- ی ن ک دامەزرا، شەهید ئارام ڕۆڵێکی گەورەی لەو حزبەدا گێڕاوە و توانیویەتی بیسەلمێنێت، کە یەکێکە لە سەرکردە دیار و کاریگەرەکانی ناو ئەو حیزبە، تا لە ساڵی ١٩٧٧ بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی هەڵبژێردرا‪.‬

شەهید ئارام لە ناو شاری سلێمانیدا بە نهێنیی سەرقاڵی بەھێزکردنی ڕێکخستنەکان بووە، توانی شانە و ڕایەڵەکانی ڕێکخستنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراوانبکات و دەستەی پێشمەرگەی سەرەتایی ئامادە کردووە و ڕەوانەی گۆڕەپانی خەباتی نوێی کردوون‪.‬

ساڵی ١٩٧٦ ئارام ڕوویکردووەتە شاخ و لەو قۆناغەشدا گەشەی بە شۆڕش داوە و بەردی بناغەی کاروانێکی نوێی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعسدا داناوە و یەکەم دەستەی پارتیزانە چەکدارەکانی شۆڕشی نوێی دامەزراندووە‪.‬

لە ڕۆژی ٣١ی كانوونی دووەمی ١٩٧٨، شەهید ئارام لە گوندی تەنگیسەری ناوچەی قەرەداغ كەوتە بۆسەی جاشەوە و شەهیدكراوە‪.‬

شەهید ئارام فکرێکی چەپی هەبووە، لە ساڵی ١٩٧٥ شەهید ئارام لە ژمارە ١ی ئاڵای شۆرشدا نووسیوویەتی:"شۆڕشەكەمان بریتیی نییە لە بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی تەسكی گەلی كورد، بەڵكو شۆڕشی دیموكراتی گەلانی عێراقە و لە كوردستانەوە بەهۆی تەقینەوەی ناكۆكییەكانەوە و هەروەها لە سایەی باش هەڵكەوتنی كوردستانەوە دەستیپێكردووە