1 دقیقه خواندن
05 Sep
05Sep

بۆکان:


ئەسپردەکردنی بەیان عەتاری شاخەۆانی لاو و چالاکی ژینگە‏


ئەمرۆ تەرمی خاتو بەیان عەتاری شاخەۆانی لاوی کورد و چالاکی ژینگە له سەر شانی ژنان و هۆگرانی شاخەۆانی و ژینگە و مرۆڤ دۆستی بەرو قەبرستان برا و ئەسپەردە کرا.


بەیان عەتاری پاش ئەوەی به هویی رووداوی هاتوچو له کاتی دوچەرخەسەۆاری توشی مەرگی مەغزی بو، ئەندامانی جەستەی بەخشیە بەو کەسانی که بۆ زیندوومانەوە پیویستیان پێیەتی. 


 ئەم لاوە شاخەۆان و ژینگەپارێز و مرۆڤ دۆستە و ئەو هیمەتەی که له کاتێدا خۆیی ماڵئاۆایی دەکا بۆ زیندوومانەوەی کەسانی دیکە ئەندامانی جەستەی پێشکەش دەکا، نیشان لەو هێزە گەورە کۆمەڵایەتییە له کوردستان که خۆیی له سەدان حەرەکەتی گەورە و بچوک، سەدان ڕێکخراو و هەزاران چالاک و ڕابەری ئەم بزووتنەوانە نیشان ئەدا.


زۆر به داخەوە مەرگی نابەوەخت مەودای نەدا که ڕۆڵی زۆرتر و گەورەتر بگێرێ. جێی خۆیەتی سپاسی خەڵکی به ئەمەگ و قەدەرناسی بۆکان و هەمو ئەو خەڵکە بکەین به شکۆ و به گەورەیی دۆا ماڵئاۆاییان له بەیان عەتاری کرد.


ناو و یادی بەڕێزە