1 دقیقه خواندن
24 May
24May


ئێران ھێشتاکە یەکێک لە ناوەندە سەرەکیەکانی کۆرۆنایە


ئەندامێکی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشییە چڵکهێنەرەکان لە ئێران وتوویەتی، پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان لە زۆربەی شوێنە گشتییەکان ڕەچاو ناکرێت و ١٠ پارێزگا لە بواری تەشەنەسەندنی قەیرانی کۆرۆنا لە دۆخێکی مەترسیدار دان.


”مەسعوود مەردانی” ڕۆژی شەممە، ٣ی جۆزرەدان، وتوویەتی پروتۆکۆلە تەندروستییەکان لە زۆربەی شوینە گشتییەکانی وەکوو ڕاگوستنەگشتییەکان، ئیدارەکان و شوینە ئایینییەکان ڕەچاو ناکرێت و بەرزبوونەوەی سەفەرەکانیش نیگەرانی دروست کردووە.


بەوتەی ناوبراو، زۆریک لە خاڵە تەندرووستییەکان کە بۆ کۆنترۆلی کۆرۆنا ڕاگەیاندراوە، ناتوانرێت بەڕرێوە بچێت و توانای چاوەدێری بۆ بەڕێوەبردنیان نییە.


”مەردانی” باسی لەوە کرد نزیکەی ١٠ پارێزگای وەکوو خوزستان، کرماشان، ورمێ، سمنان و تاران  لە دۆخێکی مەترسیدار دان.


بەپێی ئامارەکانی رژیم، هەتا ئێستا ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا  ١٣٥ هەزار کەسە و لە ٧٥٠٠ کەسیش بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە، بەڵام زۆرێک لە ھەواڵنێرییە غەیرە حکومەتیەکان باس لە گیانلەداستدانی زیاتر لە ٤٥ ھەزار کەس و گیرۆدەبوونی پتر لە یەک میلیۆن ھاوڵاتیی ئێرانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.


لەحاڵێکدا کە زۆرێک لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی، داوایان لە هاووڵاتییان کردووە کە سەفر نەکەن، ڕێژیم بە کردنەوەی هۆتێلەکان، ڕێستورانەکان و شوێنە گەشتیارەکان، داوای کردووە کە پیشەی گەشتیاری چالاکییەکانی دەست پێ بکاتەوە.