هاونیشتمانانی بەڕێز
لە بەرەبەری ٢١ فێورییە، بەرانبەر بە ٢ی ڕەشەممە (ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی)، کومیتەی فەرهەنگ و زمانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەڵمەتێکی توییتری بە مەبەستی گرینگیدان بە پرسی زمانی دایکی و زیاتر ناساندنی بە بیرورای گشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەکوو یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی پێوەندیدار بە شوناس و مافەکانی نەتەوەی کوردەوە بەڕێوە دەبات. داواکارین لە کاتی دیاریکراو و بە بەکارهێنانی هاشتاگ و توییتە دیاریکراوەکان لەو هەڵمەتەدا بەشدار بن
کات: شەوی پێنجشەمە لەسەر هەینی، ١ لەسەر ٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی
بەرانبەر بە ٢٠ لەسەر ٢١ی فێورییەی ٢٠٢٠ی زایینی
• بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: کاتژمێر ١٠ی شەو
• بە کاتی باشووری کوردستان: کاتژمێر ٩:٣٠ی شەو
• بە کاتی ئورووپای ناوەندەی: کاتژمێر ٧:٣٠ی شەو
بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە هاشتاگ و توویتە ئامادەکراوەکانی هەڵمەتەکە سەردانی کاناڵ و پەیجی تایبەت بە هەڵمەتەکە بکەن
Telegram:@zmanushunasinatawai
Facebook:https://www.facebook.com/MotherTongueCam/